ئه‌مڕۆ: Mon, 22 January 2018
سه‌ره‌تا| هه‌واڵی وه‌زیر | هه‌واڵی وه‌زاره‌ت| پرۆژه‌ ژێر ئه‌نجامه‌کان | پرۆژه‌ ته‌واوبووه‌کان | په‌یکه‌ریی وه‌زاره‌ت | ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت | پرۆژه‌و داتا |لینک|په‌یوه‌ندی
   هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد       هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن      هه‌واڵ   روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌       هه‌واڵ   یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ      هه‌واڵ   تاوه‌ری‌ چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و مزگه‌وتی‌ ئاڵتوون كرانه‌وه‌   
 2013-7-8
رێكه‌وتنامه‌ی‌ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندی‌ بازرگانی‌ و ئابووری‌ له‌ نێوان كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان واژۆكرا

 

ڕۆژی‌ شه‌مه‌ رێكه‌وتی‌ 6/7/2013 ئه‌ندازیار (كامه‌ران ئه‌حمه‌د عبدالله‌) وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن و به‌رپرسی‌ لێژنه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ ئابووری‌ نێوان كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ شاندێك گه‌یشته‌ ته‌هرانی‌ پایته‌خت و له‌ فرۆكه‌خانه‌ی‌ نێوده‌وله‌تی‌ ئیمام خومه‌ینی‌ له‌لایه‌ن نازم ده‌باغ نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ ئێران و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌و ووڵاته‌ پێشوازیان لێكرا.
رۆژی‌ یه‌كشه‌مه‌ به‌ئاماده‌بوونی‌ (د.سعید لو) یاریده‌ده‌ری‌ سه‌رۆك كۆمار بۆ كاروباری‌ نێوده‌وله‌تی‌ رێكه‌وتنامه‌ی‌ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندی‌ بازرگانی‌ و ئابووری‌ له‌ نێوان كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌نێوان كامران ئه‌حمد له‌ لایه‌نی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و حسن كازمی‌ قومی‌ لایه‌نی‌ ئێرانی‌ واژۆكرا .
له‌ لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن (كامه‌ران ئه‌حمه‌د) ئه‌وه‌ی‌ خسته‌روو كه‌ ئه‌م رێكه‌وتنامه‌یه‌ ده‌رئه‌نجامی‌ یه‌كه‌مین كۆنفراسی‌ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندی‌ بازرگانی‌ و ئابووری‌   نێوان كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ كه‌ ساڵی‌ 2012 له‌ هه‌ولێر سازدا  به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌رێزان (د. سعیدلو ) یاریده‌ده‌ری‌ سه‌رۆك كۆمار و به‌رێز (نێچیرڤان بارزانی‌) سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌ ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ سه‌رمایه‌ گوزار و بازرگانی‌ هه‌ردوولا.
دواتریش ئاماژه‌ی‌ دا كه‌وا ئێمه‌ وه‌كو حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌موو هاوكاریه‌ك و هه‌ماهه‌نگیه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ین بۆ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندیه‌ ئابووری‌ و بازرگانیه‌كان له‌ نێوان هه‌ردوولادا له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاوبه‌شی‌ هه‌ردوو گه‌ل ، وه‌ هه‌رده‌م حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ گرنگیه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران چونكه‌ ئه‌م ووڵاته‌ په‌یوه‌ندیه‌كی‌ دۆستانه‌ی‌ مێژووی‌ هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان و له‌ رۆژگاره‌ سه‌خته‌كاندا ڕۆلی‌ به‌ ته‌نگه‌وه‌ هاتن و جوامێرانه‌ی‌ بینیوه‌ .
هه‌ر له‌ درێژه‌ی‌ ووته‌كانیدا (كامه‌ران ئه‌حمه‌د) ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌م رێكه‌وتنامه‌یه‌ چه‌ند ته‌وه‌رێك له‌خۆ ده‌گرێت وه‌كو دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ گونجاو بۆ به‌كارخستنی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ كاڵاكان له‌ هه‌ر دوولاوه‌ به‌ ڕه‌چاوكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاوڵاتیان كه‌ ئێستا له‌ ده‌روازه‌ سنوره‌كان كار له‌م بواره‌ ده‌كات وه‌ دامه‌زراندنی‌ شارۆچكه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ هاوبه‌ش سنووری‌ له‌ هه‌ندیك له‌ ده‌روازه‌كان وه‌ دروستكردنی‌ كۆمپانیا هاوبه‌شه‌كان له‌ بواره‌كانی‌ گواستنه‌وه‌ و وه‌به‌رهێنان و گه‌شت و گوزار و هێلی‌ ئاسمانی‌ و هه‌روه‌ها كه‌م كردنه‌وه‌ی‌ ڕۆتین له‌ كاری‌ نیشینگه‌ی‌ ئه‌و هاوڵاتیه‌ ئێرانیانه‌ی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كار ده‌كه‌ن وه‌ چه‌ند ته‌وه‌رێكی‌ تر.
دواتریش كازمی‌ قومی‌ به‌رپرسی‌ كۆمیته‌ی‌ په‌ره‌پێدانی‌ ئابووری‌ نێوان ئێران و عێراق ئه‌وه‌ی‌ خسته‌روو كه‌ ئه‌وانیش وه‌كو لایه‌نی‌ ئێرانی‌ پێگه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ گرنگ ته‌ماشا ده‌كه‌ن له‌ ناوچه‌كه‌دا وه‌ كاری‌ جدی‌ ده‌كه‌ن بۆ كارا كردنی‌ ناوه‌رۆكه‌كانی‌ ئه‌م رێكه‌وتنامه‌یه‌ وه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ڕاده‌سپێرن بۆ جێ‌ به‌جێ‌ كردنی‌ ئه‌م رێكه‌وتنامه‌یه‌
هه‌ر له‌ درێژه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا (كامه‌ران ئه‌حمه‌د) له‌ كۆشكی‌ كۆماری‌ له‌ گه‌ڵ به‌رێز (محمد رزا ره‌حیمی‌) جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران كۆبووه‌ ، له‌م دیداره‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پته‌و كردنی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه‌ له‌ بواره‌كانی‌ سیاسی‌ و ئابووری‌ و بازرگانی‌ دا له‌ پێناو پاراستن و سوودی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاوبه‌ش هه‌ردوو میلله‌ت
جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆك كۆمار ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان وه‌كو حكومه‌تی‌ ئێران به‌ گرنگیه‌وه‌ ده‌ڕوانه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌ هه‌ولیش ده‌ده‌ن كه‌ په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌ ئابووری‌ و بازرگانیه‌كانی‌ نێوان كۆماری‌ ئیسلامی‌ و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بده‌ن وه‌ هیوای‌ خواست سه‌رمایه‌ گوزارو كۆمپانیاكانی‌ بواری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی‌ ئێرانی‌ ئاماده‌یان هه‌بێت له‌ پرۆسه‌ی‌ گه‌شه‌سه‌ندن و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان. 
له‌ به‌رامبه‌ردا كامران ئه‌حمه‌د سلاوی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و جێگره‌كه‌ی‌ گه‌یانده‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆك كۆمار وه‌ په‌یامی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ حكومه‌تیشی‌ خسته‌روو كه‌ بریتیه‌ گرنگی‌ دان به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران به‌تایبه‌ت و وولاتانی‌ دراوسی‌ به‌گشتی‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا له‌ سه‌ر بنه‌مای‌ رێزگرتن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گه‌لانی‌ هه‌ردوولا.
هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا شاندی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ پرۆژه‌ی‌ دووقاتكردنی‌ شارێگای‌ سه‌دریان كرد كه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ درێژیه‌كه‌ی‌ 19 كم له‌ سه‌ر ده‌ستی‌ ئه‌ندازیاران و ته‌كنیك كارانی‌ ناوخۆی‌ ئێرانی‌ جێ‌ به‌جێ‌ ده‌كرێت وه‌ به‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ ستراتیژی‌ هه‌ژمارده‌كرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ جه‌نجاڵی‌ هاتوچۆ له‌ تارانی‌ پایته‌خت. 

 
هه‌واڵ
 
 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان