ئه‌مڕۆ: Mon, 22 January 2018
سه‌ره‌تا| هه‌واڵی وه‌زیر | هه‌واڵی وه‌زاره‌ت| پرۆژه‌ ژێر ئه‌نجامه‌کان | پرۆژه‌ ته‌واوبووه‌کان | په‌یکه‌ریی وه‌زاره‌ت | ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت | پرۆژه‌و داتا |لینک|په‌یوه‌ندی
   هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد       هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن      هه‌واڵ   روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌       هه‌واڵ   یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ      هه‌واڵ   تاوه‌ری‌ چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و مزگه‌وتی‌ ئاڵتوون كرانه‌وه‌   
 2013-7-31
پردی‌ قه‌ندیل به‌ڕووی‌ شوفێراندا كرایه‌وه‌

 

 
ئه‌مرۆ له‌ ڕێوه‌ڕسمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی‌ (كــامه‌ران أحمد عبدالله‌) وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ( نه‌وزاد هادی‌) پارێزگاری‌ هه‌ولێر و قائمقامی‌ قه‌زای‌ شه‌قلاوه‌ و ئاكرێ‌ پڕۆژه‌ی‌ دروستكردنی‌ پردی‌ نوێ‌ ی‌ قه‌ندیل به‌ڕووی‌ هاوولاَتیان و شوفێراندا كرایه‌وه‌ . 
له‌ لێدوانێكدا بۆ ده‌زگای‌ ڕاگه‌یاندن وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن ڕایگه‌یاند كه‌ پرۆژه‌ی‌ دروست كردنی‌ ( پردی‌ نوێ‌ قه‌ندیل ) له‌ چوارچێوه‌ی‌ ستراتێژی‌ به‌ دووساید كردنی‌ ڕێگا سه‌ره‌كیه‌كانی‌ نێوان شارۆ شارۆچكه‌كان وه‌پێگه‌ی‌ له‌ ماسته‌رپلانی‌ تۆڕی‌ ڕێگاوبانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان یه‌كێكه‌ له‌ پرۆژه‌ گرنگه‌كانی‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ كه‌ به‌ شێوازی‌ سه‌رده‌میانه‌ دروست كراوه‌ كه‌ درێژیه‌كه‌ی‌ (560م ) و دووساید له‌خۆده‌گرێت هه‌ر سایدێكی‌ به‌ درێژی (8)م .
 (كــامه‌ران أحمد) ڕوونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ڕۆلێكی‌ به‌رچاوی‌ ده‌بینێت له‌ به‌ستنه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو شاری‌ (هه‌ولێر و دهۆك) كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ پرۆژه‌كانی‌ رێگای‌ دووسایدی‌ ( كۆرێ‌ – قه‌ندیل – شه‌قڵاوه‌ ) رێگای‌ دووسایدی‌ ( مامه‌جلكه‌ – ڕه‌واندوز – جندیان ) ته‌واوكه‌ری‌ یه‌كترده‌بن وه‌به‌ستنه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو پارێزگا به‌ هه‌ردوو ده‌روازه‌ی‌ سنووریه‌كانی‌ ( إبراهیم خلیل و حاجی‌ ئۆمه‌ران ) بۆ ئاسان كردنی‌ هاتووچۆی‌ ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان و گواستنه‌وه‌ی‌ كاڵاكان له‌م ناوچه‌یه‌دا وه‌ به‌ته‌واوبوونی‌ ئه‌م پرده‌ (13كم) رێگا كورت ده‌بێته‌وه‌ وله‌گه‌ڵ سه‌ڵامه‌تی‌ زیاتر هاتووچۆی‌ هاووڵاتیان .
 جێگای‌ ئاماژه‌ پێكردنه‌وه‌ پرۆژه‌ی‌ دروست كردنی‌ ( پردی‌ نوێ‌ قه‌ندیل ) به‌ گوژمه‌ی‌ (24) ملیۆن دۆلار له‌سه‌ر بوودجه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی‌ خۆماڵی‌ جێ‌ به‌ جێ‌ كراوه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ (2) ساڵی‌ خه‌یاندوه‌ .
دواتریش وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نـیشته‌جێ‌ كردن و به‌ یاوه‌ری‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر هه‌ریه‌كه‌ له‌ پرۆژه‌كانی‌ ( كۆرێ‌ – قه‌ندیل – شه‌قلاوه‌ ) و پرۆژه‌ی‌ دروست كردنی‌ تونێلی‌ چیای‌ پیرمامیان به‌سه‌ر كرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا له‌ ژێر جێ‌ به‌ جێ‌ كردندان وه‌جه‌خت له‌ هه‌ردوو كۆمپانیای‌ جێ‌ به‌ جێ‌ كار كرایه‌وه‌ كه‌ هه‌وڵی‌ زیاتر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ نزیكدا ته‌واو بكرێت وه‌هه‌موو هه‌ماهه‌نگی‌ و پشتگیری‌ وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ خرایه‌ روو بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ كاره‌كانیان.


                ڕاگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌ت
                    30 /7/2013

 
هه‌واڵ
 
 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان