ئه‌مڕۆ: Mon, 22 January 2018
سه‌ره‌تا| هه‌واڵی وه‌زیر | هه‌واڵی وه‌زاره‌ت| پرۆژه‌ ژێر ئه‌نجامه‌کان | پرۆژه‌ ته‌واوبووه‌کان | په‌یکه‌ریی وه‌زاره‌ت | ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت | پرۆژه‌و داتا |لینک|په‌یوه‌ندی
   هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد       هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن      هه‌واڵ   روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌       هه‌واڵ   یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ      هه‌واڵ   تاوه‌ری‌ چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و مزگه‌وتی‌ ئاڵتوون كرانه‌وه‌   
 2013-8-22
وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك له‌پارێزگای‌ دهۆك و شارۆچكه‌ی‌ به‌رده‌ڕه‌ش به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

 

 
به‌ مه‌به‌ستی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ چۆنیه‌تی‌ به‌رێوه‌چوونی‌ پرۆژه‌كانی‌ دروست كردنی‌ ڕێگا دووسایده‌كان له‌ نێوان شارو شارۆچكه‌كان و دروست كردنی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بوون بۆ هاووڵاتیانی‌ كه‌م ده‌رامه‌ت له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاسای‌ ژماره‌ (7) له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ دهۆك ڕۆژی‌ چوار شه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ (21/8/2013) ئه‌ندازیار ( كــامه‌ران أحمد عبدالله‌ ) وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ پارێزگای‌ دهۆكی‌ كرد 0
له‌ ده‌ستپێكی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن سه‌ردانی‌ قائیمقامیه‌تی‌ قه‌زای‌ به‌رده‌ڕه‌ش كرد و له‌گه‌ڵ قائیمقامیه‌تی‌ قه‌زای‌ به‌رده‌ڕه‌ش كۆبووه‌ و تاوتوێی‌ پرۆژه‌كانی‌ دروست كردنی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بوون له‌م قه‌زایه‌ و پرۆژه‌ی‌ رێگای‌ دووسایدی‌ نێوان ( چره‌ – رۆڤیا – به‌رده‌ڕه‌شیان ) یان كرد كه‌ له‌ ئێستادا له‌ ژێر جێ‌ به‌ جێ‌ كردن دایه‌ به‌ درێژی‌ (29.5كم) و به‌ گوژمه‌ی‌ (000 000 000 37) سی‌ و حه‌وت ملیار دینار وه‌ سه‌ردانی‌ پێگه‌ی‌ پرۆژه‌كه‌یان كرد وه‌ جه‌ختیان له‌ كۆمپانیای‌ جێ‌ به‌ جێ‌ كار كردووه‌ كه‌ هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌كیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ته‌واوكردنی‌ پرۆژه‌كه‌ له‌ كاتی‌ دیاری‌ كراوی‌ خۆیدا له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌ و باشتر كردنی‌ ڕه‌وشی‌ ڕێگاوبانه‌كان له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا بۆ فه‌راهه‌مكردنی‌ سه‌لامه‌تی‌ هاتووچۆی‌ هاووڵاتیان و شوفێران .
هه‌ر له‌ درێژه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن سه‌ردانی‌ پرۆژه‌ی‌ دروست كردنی‌ (280) یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بوون له‌ ناوچه‌ی‌ ( دومیزی‌ ) سه‌ر به‌ پارێزگای‌ دهۆكی‌ كرد كه‌ له‌به‌ر پرۆسه‌ی‌ دروست كردنی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بوون بۆ هاووڵاتیانی‌ كه‌م ده‌رامه‌ت له‌ شارو شارۆچكه‌كان له‌ ژێر جێ‌ به‌ جێ‌ كردن ردایه‌ له‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ دووپات كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت هاوكاربن بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ چونكه‌ چینێكی‌ كه‌م ده‌رامه‌تی‌ كۆمه‌لُگا لێ‌ سوودمه‌ند ده‌بێت وه‌ داواش له‌ كۆمپانیای‌ جێ‌ به‌ جێ‌ كار كرد كه‌وا به‌ هه‌موو توانایه‌كیان هه‌وڵ بده‌ن پرۆژه‌ له‌ واده‌ی‌ دیاری‌ كراو ته‌واوبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان زووتر سوودمه‌ند ببن و ببنه‌ خاوه‌نی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بوون وه‌ هه‌موو پشتگیریه‌ك و هاوكاریه‌كی‌ خسته‌روو بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆمپانیای‌ جێ‌ به‌جێ‌ كار كاره‌كانی‌ به‌باشی‌ ئه‌نجام بدات.
وێستگه‌ی‌ دوایی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ به‌ یاوه‌ری‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ڕێگاوبانی‌ دهۆك به‌سه‌ر كرده‌وه‌ پرۆژه‌ی‌ چاككردنی‌ رێگای‌ ( سمێل – گه‌لی‌ زاخۆ ) به‌ درێژی‌ (15كم) و پرۆژه‌ی‌ دروست كردنی‌ تونێلی‌ گه‌لی‌ زاخۆ بوو به‌ درێژی‌ (3.6كم) كه‌ هه‌ردوو پرۆژه‌كه‌ له‌ ژێر جێ‌ به‌ جێ‌ كردن دان وه‌ به‌ ته‌واوبوونی‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ خزمه‌تێكی‌ به‌رچاو به‌و ده‌ڤه‌ره‌ ده‌گه‌یه‌ندرێت به‌ بوونی‌ رێگایه‌كی‌ دووسایدی‌ له‌ سمێله‌وه‌ بۆ شاری‌ زاخۆ .


 

 
هه‌واڵ
 
 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان