ئه‌مڕۆ: Mon, 22 January 2018
سه‌ره‌تا| هه‌واڵی وه‌زیر | هه‌واڵی وه‌زاره‌ت| پرۆژه‌ ژێر ئه‌نجامه‌کان | پرۆژه‌ ته‌واوبووه‌کان | په‌یکه‌ریی وه‌زاره‌ت | ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت | پرۆژه‌و داتا |لینک|په‌یوه‌ندی
   هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد       هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن      هه‌واڵ   روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌       هه‌واڵ   یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ      هه‌واڵ   تاوه‌ری‌ چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و مزگه‌وتی‌ ئاڵتوون كرانه‌وه‌   
 2013-8-26
وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن یه‌كه‌كانی‌ نیشته‌جێ‌ بوون له‌ شاری‌ هه‌ولێر و قه‌زای‌ خه‌بات به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

 

 
پرۆسه‌ی‌ دروست كردنی‌ یه‌كه‌كانی‌ نیشته‌جێ‌ بوون بۆ هاوڵاتیانی‌ كه‌م ده‌رامه‌ت له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاسای‌ ژماره‌ (7)و یاسای‌ هه‌مواركراوی‌ ژماره‌ (16)ی‌ ساڵی‌ 2011 له‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌و له‌ ژێر جێ‌ به‌ جێ‌ كردن دایه‌ .
به‌ مه‌به‌ستی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ڕه‌وشی‌ پرۆژه‌ی‌ دروست كردنی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بوون بۆ هاوڵاتیانی‌ كه‌م ده‌رامه‌ت له‌ قه‌زای‌ خه‌بات ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی‌ (26/8/2013) ئه‌ندازیار( كــامه‌ران أحمد عبدالله‌ ) وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ یاوه‌ری‌ بـریـكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ بواری‌ بیناسازی‌ و به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ هه‌ولێر سه‌ردانی‌ پرۆژه‌ی‌ دروست كردنی‌ (132) یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بوونی‌ له‌ ناحیه‌ی‌ كه‌ركۆسكیان كرد .
له‌م سه‌ردانه‌دا وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ به‌شه‌كانی‌ پرۆژه‌ی‌ به‌سه‌ركردووه‌ و داوای‌ له‌ كۆمپانیای‌ جێ‌ به‌ جێ‌ كاركرد كه‌ هه‌موو توانایه‌كیان بخه‌رگه‌ر بۆ ته‌واوكردنی‌ پرۆژه‌كه‌ له‌ كاتی‌ دیاری‌ كراوی‌ خۆیدا
دواتر ( كــامه‌ران أحمد عبدالله‌ ) سه‌ردانی‌ پرۆژه‌ی‌ دروست كردنی‌ (396) یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بوون له‌ شاری‌ هه‌ولێر كرد كه‌ له‌ ئێستا قۆناغی جێ‌ به‌ جێ‌ كردنه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ماوه‌یه‌كی‌ داهاتوودا كاره‌كانی‌ به‌ كۆتا بێت وه‌ جه‌ختی‌ له‌ كۆمپانیای‌ جێ‌ به‌ جێ‌ كار كردووه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌كیان بخه‌نه‌كار بۆ ته‌واوكردنی‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ كاتی‌ دیاری‌ كراودا چونكه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ چینێكی‌ هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌تی‌ كۆمه‌ڵگا وه‌ هه‌موو هاوكاریه‌ك و پشتگیری‌ وه‌زاره‌تی‌ نیشاندا بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ پرۆژه‌كه‌ و راپه‌راندنی‌ ئیش و كاره‌كان.
وه‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ بوون تیشكی‌ خسته‌سه‌ر دروست كردنی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بوون له‌ شاری‌ هه‌ولێر بۆ ساڵی‌ 2012 كه‌ (920) یه‌كه‌یه‌ له‌ بواری‌ جێ‌ به‌ جێ‌ كردن دایه‌ وه‌ ووتی‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ساڵانه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ ناوه‌ندی‌ شاره‌كان و قه‌زا و ناحیه‌كانیش پرۆژه‌كه‌ ده‌ست به‌كارده‌بێت له‌ كاتی‌ بوونی‌ زه‌وی‌ ته‌رخانكراو له‌و ناوچه‌یه‌دا , وه‌هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند كه‌ ئه‌م یه‌كانه‌ ته‌نها بۆ خه‌ڵكی‌ كه‌م ده‌رامه‌ت و هه‌ژاره‌ كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ فۆرمه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ خاڵبه‌ندی‌ و ڕێزبه‌ندی‌ كه‌سانی‌ سوودمه‌ند دیاری‌ ده‌كرێت به‌بێ‌ وه‌رگرتنی‌ هیچ پێشه‌كیه‌ك و قیستی‌ درێژخایه‌ن ده‌بێت وه‌ له‌ ڕۆژی‌ ڕاده‌ستكردنی‌ یه‌كه‌كه‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ قیسته‌كانی‌ له‌سه‌ر كه‌سی‌ سوودمه‌ند هه‌ژمارده‌كرێت كه‌ هه‌موو ئه‌م خاڵانه‌ هاوكاری‌ و ئاسنكاری‌ حكومه‌ته‌ بۆ خه‌ڵكی‌ هه‌ژارو دارمه‌ت سنووردار وه‌ دابین كردنی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ گونجاو بۆ خانه‌واده‌كه‌یان .

 

 
هه‌واڵ
 
 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان