ئه‌مڕۆ: Mon, 22 January 2018
سه‌ره‌تا| هه‌واڵی وه‌زیر | هه‌واڵی وه‌زاره‌ت| پرۆژه‌ ژێر ئه‌نجامه‌کان | پرۆژه‌ ته‌واوبووه‌کان | په‌یکه‌ریی وه‌زاره‌ت | ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت | پرۆژه‌و داتا |لینک|په‌یوه‌ندی
   هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد       هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن      هه‌واڵ   روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌       هه‌واڵ   یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ      هه‌واڵ   تاوه‌ری‌ چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و مزگه‌وتی‌ ئاڵتوون كرانه‌وه‌   
 2013-9-16
وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن چه‌ندپرۆژه‌یه‌كی‌ ده‌ڤه‌ری‌ ڕاپه‌رین به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه

‌ له‌ چوار چێوه‌ی‌ سه‌ردانه‌كانی‌ بۆ شارو شارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ ڕه‌وشی‌ به‌رێوه‌چوونی‌ پرۆژه‌كانی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ (15/9/2013) ئه‌ندازیار ( كــامه‌ران أحمد عبدالله‌ ) وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ یاوه‌ری‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ڕێگاوبان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردنی‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی‌ پرۆژه‌ی‌ ڕێگای‌ جووت سایدی‌( دوكان – چوار قوڕنه‌)ی‌ كرد كه‌ دوو قۆناغی‌ به‌ درێژی‌ (43)كم له‌ ژێر جێ‌ به‌ جێ‌ كردنه‌ . له‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری‌ پرۆژه‌ و كۆمپانیای‌ جێ‌ به‌ جێ‌ كار كۆبووه‌ و جه‌خت كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌موو هه‌ول و توانایه‌كیان بخه‌نه‌گه‌ر بۆ ته‌واوكردنی‌ پرۆژه‌كه‌ له‌ واده‌ی‌ دیاری‌ كراوی‌ خۆیدا وه‌ ڕاشیگه‌یاند كه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ڕۆلێكی‌ گرنگی‌ ده‌بێت بۆ به‌ستنه‌وه‌ی‌ ده‌ڤه‌ری‌ پشده‌ر به‌ هه‌ردوو پارێزگای‌ هه‌ولێر و سلێمانیه‌وه‌ بۆیه‌ وه‌زاره‌ت هه‌موو هاوكاری‌ و هه‌ماهه‌نگیه‌ك ده‌خاته‌ ڕوو بۆ سه‌ركه‌وتن كاری‌ جێ‌ به‌ جێ‌ كردنی‌ پرۆژه‌كه‌ . هه‌ر له‌ درێژه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا كــامه‌ران أحمد به‌ یاوه‌ری‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ ئیداره‌ی‌ ڕاپه‌رین هه‌ریه‌كه‌ له‌ پرۆژه‌كانی‌ دروست كردنی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بوون له‌ (چوارقوڕنه‌ و سه‌نگه‌سه‌ر و قه‌ڵادزێ‌) به‌سه‌ر كردووه‌ كه‌ له‌ ئێستادا وله‌ پلانی‌ ساڵی‌ 2012دا له‌ ژێر جێ‌ به‌ جێ‌ كردن دانه‌ كه‌ به‌شێكیان له‌ قۆناغی‌ كۆتایدان كه‌ به‌ ته‌واوبوونیان كه‌سانێكی‌ هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ت ئه‌م ناوچه‌یه‌ لێ‌ سوودمه‌ند ده‌بن له‌سه‌ر بنه‌مای‌ شایسته‌بوون وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ ڕاشیگه‌یاند كه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌ و ساڵانه‌ نزیكه‌ی‌ (5000) یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بوون له‌م چوارچێوه‌یه‌ دروست ده‌كرێت كه‌ هه‌ر شاره‌و به‌ قه‌زاو ناحیه‌كانیشه‌وه‌ پشكیان به‌رده‌كه‌وێت بۆیه‌ پێویسته‌ یه‌كه‌ ئیداره‌یه‌كانی‌ كاربكه‌ن بۆ دابین كردنی‌ زه‌وی‌ گونجاو به‌ مه‌به‌ستی‌ دروست كردنی‌ یه‌كه‌كان. دوا وێستگه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌ی‌ ( دروست كردنی‌ رێگای‌ مه‌رزكی‌ گێلی‌ ) بوو كه‌ درێژیه‌كه‌ی‌ (18.5)كم و به‌ گوژمه‌ی‌ (000 000 886 3) دینار له‌سه‌ر بوودجه‌ی‌ وه‌زاره‌ت جێ‌ به‌ جێ‌ ده‌كرێت و كه‌ له‌ ئێستادا (80%) كاره‌كانی‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌ كۆتا هاتووه‌ كه‌ به‌ ته‌واوبوونی‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ناوچه‌ی‌ پشده‌ر ده‌به‌سترێته‌وه‌ به‌ ده‌روازه‌ی‌ سنووری‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران و ئاسان كردنی‌ هاتوچۆ له‌ نێوان هه‌ردوولادا .

 
هه‌واڵ
 
 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان