ئه‌مڕۆ: Mon, 22 January 2018
سه‌ره‌تا| هه‌واڵی وه‌زیر | هه‌واڵی وه‌زاره‌ت| پرۆژه‌ ژێر ئه‌نجامه‌کان | پرۆژه‌ ته‌واوبووه‌کان | په‌یکه‌ریی وه‌زاره‌ت | ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت | پرۆژه‌و داتا |لینک|په‌یوه‌ندی
   هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد       هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن      هه‌واڵ   روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌       هه‌واڵ   یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ      هه‌واڵ   تاوه‌ری‌ چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و مزگه‌وتی‌ ئاڵتوون كرانه‌وه‌   
 2013-9-18
به‌ ئاماده‌بوونی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت به‌ردی‌ بناغه‌ی‌ پرۆژه‌ی‌ دروست كردنی‌ ڕێگاو تونێڵی‌ هه‌یبه‌ت سوڵتان دانرا

 



 
ڕۆژی‌ چوار شه‌مه‌ رێكه‌وتی‌ (18/9/2013) له‌ رێوڕه‌سمێكی‌ تایبه‌تدا به‌ ئاماده‌بوونی‌ ( نێچیرڤان بارزانی‌ ) سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ( عماد أحمد ) جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت و وه‌زیرانی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و شاره‌وانی‌ و پلان دانان و پارێزگاری‌ هه‌ولێر و قائیمقامی‌ كۆیه‌ و كونسولی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران به‌ردی‌ بناغه‌ی‌ پرۆژه‌ی‌ دروست كردنی‌ ڕێگاو تونێڵی‌ هه‌یبه‌ت سوڵتان دانرا .
له‌ سه‌ره‌تای‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا وته‌ی‌ به‌خێرهاتنی‌ له‌لایه‌ن ( چاپوك عمر ) قائیمقامی‌ قه‌زای‌ كۆیه‌ پێشكه‌شكرا و ده‌ست خۆشی‌ له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرد بۆ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا وه‌ هه‌وڵه‌كانی‌ حكومه‌ت به‌رزنرخاند بۆ ئه‌نجامدانی‌ پرۆژه‌كانی‌ خزمه‌تگوزاری‌ له‌ قه‌زای‌ كۆیه‌ وه‌هیوای‌ خواست كه‌وا ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ به‌رده‌وام بوون له‌ گشت سێكته‌ره‌كاندا .
دواتر ئه‌ندازیار( كــامه‌ران أحمد عبدالله‌ ) وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ پرۆژه‌ی‌ دروست كردنی‌ رێگاو تونێڵی‌ هه‌یه‌بت سوڵتان له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ به‌ بڕی‌ (000 000 800 159) ملیار دینار وبه‌ درێژی‌ (4600)م جێ‌ به‌ جێ‌ ده‌كرێت كه‌ ته‌واوكه‌ری‌ رێگای‌ جووت سایدی‌ نێوان ( هه‌ولێر – كۆیه‌یه‌ ) كه‌ دوو قۆناغی‌ له‌ئێستادا له‌ ژێر جێ‌ به‌ جێ‌ كردن دایه‌و قۆناغی‌ سێیه‌میش ئه‌م ساڵ ده‌كه‌وێته‌ بواری‌ جێ‌ به‌ جێ‌ كردنه‌وه‌ , هه‌روه‌ها كــامه‌ران أحمد ووتی‌ به‌ ته‌واوبوونی‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ خزمه‌تێكی‌ به‌رچاو به‌م ناوچه‌یه‌ ده‌گات كه‌ هۆكارێكی‌ گرنگه‌ بۆ به‌ستنه‌وه‌ی‌ ده‌ڤه‌ری‌ ڕاپه‌رین و پشده‌ر به‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ وه‌كورت كردنه‌وه‌ی‌ رێگاو سه‌لامه‌تی‌ له‌ هاتوچۆكردنی‌ هاووڵاتیان .
دواتر به‌رێز ( نێچیرڤان بارزانی‌ ) سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ووتارێكی‌ پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كردو رایگه‌یاند كه‌وا حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ئه‌نجامدانی‌ پرۆژه‌كانی‌ ئاوه‌دان و خزمه‌تگوزاری‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌كارده‌كات بۆ دابین كردنی‌ پێداویستیه‌ هه‌نوكه‌یی‌ و گرنگه‌كانی‌ هاوڵاتیان وه‌كو كاره‌با و ئاو و ئاوه‌ڕو نیشته‌جێ‌ بوون و دروست كردنی‌ ڕێگاوبانه‌كان و خوێندنگا .
سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت پیرۆزبایی‌ له‌ دانیشتوانی‌ ناوچه‌ی‌ كۆیه‌ كرد بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ كه‌ خزمه‌تێكی‌ به‌رچاو به‌ هاوڵاتیانی‌ ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ ده‌گه‌یه‌نێت وه‌ ده‌ست خۆشی‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن كرد بۆ هه‌وڵ و ماندبوونیان له‌ ئه‌نجامدانی‌ پرۆژه‌كانی‌ ڕێگاوبان كه‌ له‌ ئێستادا ژماره‌یه‌كی‌ زۆری‌ پرۆژه‌ی‌ دروست كردنی‌ ڕێگای‌ جووت ساید له‌ ژێر جێ‌ به‌ جێ‌ كردن دایه‌ .

 

 
هه‌واڵ
 
 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان