ئه‌مڕۆ: Mon, 22 January 2018
سه‌ره‌تا| هه‌واڵی وه‌زیر | هه‌واڵی وه‌زاره‌ت| پرۆژه‌ ژێر ئه‌نجامه‌کان | پرۆژه‌ ته‌واوبووه‌کان | په‌یکه‌ریی وه‌زاره‌ت | ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت | پرۆژه‌و داتا |لینک|په‌یوه‌ندی
   هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد       هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن      هه‌واڵ   روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌       هه‌واڵ   یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ      هه‌واڵ   تاوه‌ری‌ چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و مزگه‌وتی‌ ئاڵتوون كرانه‌وه‌   
 2013-9-25
وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن پێشوازی‌ له‌ ڕاوێژكاری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ بریتانیا كرد

 
له‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌ت سه‌ر له‌ به‌یانی‌ ئه‌مرۆ ئه‌ندازیار ( كــامه‌ران أحمد عبدالله‌ ) وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی‌ بریكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ بواری‌ بیناسازی‌ پێشوازی‌ كرد له‌ به‌رێز ( جۆناسان مارلاند ) ڕاوێژكاری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا بۆ كاروباری‌ بارزگان و وه‌به‌رهێنان شاندی‌ یاوه‌ری‌ .
له‌ سه‌ره‌تای‌ دیداره‌كه‌دا ڕاوێژكاری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا خۆشحاڵی‌ خۆی‌ بۆ سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ربڕیی‌ و پیرۆزبایی‌ خۆی‌ ئاراسته‌ی‌ حكومه‌ت و گه‌لی‌ كوردستان كرد به‌ بۆنه‌ی‌ سه‌ركه‌وتن و به‌رێوه‌چوونی‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان , دواتر مه‌به‌ستی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕوونكرده‌وه‌ كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ شاندێكی‌ ووڵاته‌كه‌ی‌ به‌شداری‌ له‌ نۆیه‌مین پێشانگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداری‌ پرۆسه‌ی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ناوچه‌بن كه‌ بێگومان ئه‌مه‌ ڕه‌وشه‌ ئاوه‌دانیه‌ ده‌رفه‌تێكی‌ له‌بار ده‌بێت بۆ به‌شداریكردنی‌ كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كان له‌ پرۆژه‌كانی‌ وه‌به‌رهێنان و خزمه‌تگوزاری‌ .
له‌ به‌شێكی‌ تری‌ دیداره‌كه‌دا وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن خۆشحاڵی‌ خۆی‌ نیشاندا به‌وه‌ی‌ كه‌ حكومه‌تی‌ به‌ریتانیا له‌ ڕێگه‌ی‌ كۆمپانیاكانه‌وه‌ به‌شداری‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی‌ كوردستان بكه‌ن وه‌ڕاشیگه‌یاند كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ ساڵانه‌ بوودجه‌یه‌كی‌ زۆر ته‌رخان ده‌كات بۆ دروست كردنی‌ ڕێگاوبانه‌كان له‌ نێوان شارو شارۆچكه‌كان و له‌گه‌ڵ دروست كردنی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بوون بۆ هاوڵاتیانی‌ كه‌م ده‌رامه‌ت كه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ساڵی‌ 2011 ده‌ستی‌ پێكردووه‌ و پرۆسه‌یه‌كی‌ به‌رده‌وامه‌ و بۆ ساڵی‌ 2012 و 2013 بڕی‌ (5000) یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بوون له‌ ئێستادا له‌ ژێر جێ‌ به‌ جێ‌ كردن دایه‌ كه‌ بۆ ساڵانی‌ داهاتوو هه‌مان ژماره‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری‌ جێ‌ به‌ جێ‌ كردنه‌وه‌ كه‌ بێگومان ئه‌مه‌ هه‌لێكی‌ له‌ باره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كان هاوبه‌ش و به‌شداربن له‌م پرۆسه‌ی‌ دروست كردنی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بوونه‌ وه‌هه‌موو هه‌ماهه‌نگی‌ و هاوكاریه‌كی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ خسته‌ڕوو له‌م باره‌یه‌وه‌ .

 


 

 
هه‌واڵ
 
 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان