ئه‌مڕۆ: Mon, 22 January 2018
سه‌ره‌تا| هه‌واڵی وه‌زیر | هه‌واڵی وه‌زاره‌ت| پرۆژه‌ ژێر ئه‌نجامه‌کان | پرۆژه‌ ته‌واوبووه‌کان | په‌یکه‌ریی وه‌زاره‌ت | ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت | پرۆژه‌و داتا |لینک|په‌یوه‌ندی
   هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد       هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن      هه‌واڵ   روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌       هه‌واڵ   یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ      هه‌واڵ   تاوه‌ری‌ چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و مزگه‌وتی‌ ئاڵتوون كرانه‌وه‌   
 2013-10-29
شه‌شه‌مین پێشانگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێر بۆ كه‌ره‌سته‌ی‌ بیناسازی‌ و كاروباری‌ ووزه‌ كرایه‌وه‌



 
ڕۆژی‌ دوو شه‌ممه‌ (28/10/2013) (كــامه‌ران أحمد عبدالله‌) وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ ئاماده‌بوونی‌ وه‌زیری‌ بازرگانی‌ و پیشه‌سازی‌ و به‌رپرسی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ و پارێزگاری‌ هه‌ولێر شه‌شه‌مین پێشانگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بۆ كه‌ره‌سته‌ی‌ بیناسازی‌ و كاروباری‌ ووزه‌ و عقاراتی‌ كرده‌وه‌ .
جێگای‌ ئاماژه‌ پێكردنه‌ ئه‌م پێشانگایه‌ به‌ به‌شداری‌ (625) كۆمپانیا له‌ (27) ووڵاتی‌ دونیادا بۆ ماوه‌ی‌ چوار رۆژ به‌رێوه‌ده‌چێت .
له‌ ووته‌یه‌كدا بۆ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌م جۆره‌ پێشانگایه‌ هه‌نگاوێكی‌ گرینگه‌ بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاشنابوون به‌ نوێترین ئامێر و كه‌ره‌سته‌كانی‌ بیناسازی‌ سه‌رده‌م كه‌ ئێستا له‌ دونیای‌ پێشكه‌وتندا به‌كارده‌هێنرێت , له‌ ته‌وه‌رێكی‌ تردا وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن ئاماژه‌ی‌ به‌ ڕه‌وشی‌ ئارامی‌ و سه‌قامگیری‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا كه‌ ڕه‌وشێكی‌ گونجاو و له‌باره‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌ گوزاری‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وه‌به‌رده‌وام بوونی‌ ئه‌م ڕه‌وشه‌ تا داتوویه‌كی‌ تر وه‌ به‌ ئاڕاسته‌یه‌ك كه‌ بتوانرێت ته‌واوی‌ پێداویستیه‌كانی‌ هاوڵاتیان دابین بكرێت له‌ ڕووی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و دابین كردنی‌ ژیانێكی‌ گونجاو , كه‌ هه‌موو ئه‌م كارانه‌ش ده‌رفه‌تێكی‌ باش ده‌بێت بۆ كۆمپانیا خۆماڵی‌ و بیانیه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ بازرگانی‌ و سه‌رمایه‌گوزاری‌ هاوبه‌ش له‌ ناوچه‌كه‌دا .

 

 


               

 

 
هه‌واڵ
 
 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان