ئه‌مڕۆ: Mon, 22 January 2018
سه‌ره‌تا| هه‌واڵی وه‌زیر | هه‌واڵی وه‌زاره‌ت| پرۆژه‌ ژێر ئه‌نجامه‌کان | پرۆژه‌ ته‌واوبووه‌کان | په‌یکه‌ریی وه‌زاره‌ت | ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت | پرۆژه‌و داتا |لینک|په‌یوه‌ندی
   هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد       هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن      هه‌واڵ   روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌       هه‌واڵ   یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ      هه‌واڵ   تاوه‌ری‌ چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و مزگه‌وتی‌ ئاڵتوون كرانه‌وه‌   
 2013-12-12
وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ‌ كردن له‌گه‌ڵ شاندێكی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران كۆبوه‌وه‌

 

 له‌ دیدارێكی‌ نێوان ئه‌ندازیار(كامه‌ران احمد عبدالله‌) وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ‌ كردنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و جێگری‌ پارێزگاری‌ ئازربایجانی‌ رۆژئاوا جه‌خت له‌ پته‌وكردنی‌ په‌یوه‌ندیه‌ ئابووری‌ و بازرگانیه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوو لا كرایه‌وه‌ ،
له‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ‌ كردن (كامه‌ران احمد عبدالله‌) سه‌رۆكی‌ كۆمیته‌ی‌ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندیه‌ ئابووریه‌كانی‌ نێوان كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێشوازی‌ له‌(غلام رچا دیرج) جێگری‌ پارێزگاری‌ ئازربایجانی‌ رۆژئاوا و قونسوڵی‌ گشتی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران                له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كرد كه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌شته‌مین پێشانگای‌ تایبه‌تی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران سه‌ردانی‌ كوردستانیان كردبوو.
له‌ سه‌ره‌تای‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا كامه‌ران احمد رایگه‌یاند كه‌وا ئێمه‌ وه‌كو حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان زۆر                  به‌ گرنگیه‌وه‌ ده‌روانینه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران وه‌ هه‌وڵی‌ زیاتر پته‌و كردنی‌                ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ ده‌ده‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاوبه‌شی‌ هه‌ردوولا كه‌ ته‌واوی‌ ئه‌و هه‌ولانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌دایه‌ كه‌ له‌ نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ولاتی‌ ئێران واژۆ كراوه‌ كه‌ چه‌ندین ته‌وه‌ری‌ جیا له‌خۆ ده‌گرێت له‌لایه‌ن هه‌ردوولاشه‌وه‌ ویست و خواست هه‌یه‌ كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی‌ نزیكدا ته‌واوی‌ كاره‌كان رێكبخرێت،هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند وه‌كو وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ‌ كردن ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی‌ درووست كردنی‌ رێگای‌ جووت ساید له‌ ژێر جێ‌ به‌جێ‌ كردن دایه‌ بۆ به‌ستنه‌وه‌ی‌ شاره‌كان به‌ ده‌روازه‌ سنوریه‌كانمان له‌گه‌ل كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران به‌ تایبه‌تی‌ له‌ هه‌ردوو پارێزگای‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ كه‌ تێچووی‌ ئه‌م پرۆژانه‌ نزیكه‌ی‌(1.5) ملیار دۆلاره‌ ئه‌مه‌ش له‌ پێناو ئاسانكاری‌ هاتووچۆی‌ ئۆتۆمبیله‌ بارهه‌ڵگره‌كان و هاولاتیان له‌ نێوان هه‌ردوولادا.
له‌به‌رامبه‌ردا جێگری‌ پارێزگاری‌ ئازربایجانی‌ رۆژئاوا رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان له‌ بوودجه‌ی‌ پارێزگاكه‌یان پاره‌یه‌كیان ته‌رخانكردووه‌ بۆ په‌ره‌ پێدانی‌ خاڵه‌ سنوریه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ باشتر كردنی‌ ره‌وشی‌ هاتووچۆی‌ ئاڵوگۆری‌ بازرگانی‌ نێوان هه‌ردوولا كه‌ له‌ ئێستادا ئاڵوگۆرێكی‌ به‌رچاو له‌م ده‌روازه‌ سنوریانه‌ هه‌یه‌ و رۆژانه‌ هاتووچۆی‌ هاولاتیان به‌رده‌وام ڕوو له‌ زیادبوونه‌ بۆیه‌ باشتركردنی‌ ره‌وشی‌ ئه‌م ده‌روازه‌ سنوریانه‌ له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی‌ كاره‌كانمان دایه‌ .


 

 
هه‌واڵ
 
 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان