ئه‌مڕۆ: Mon, 22 January 2018
سه‌ره‌تا| هه‌واڵی وه‌زیر | هه‌واڵی وه‌زاره‌ت| پرۆژه‌ ژێر ئه‌نجامه‌کان | پرۆژه‌ ته‌واوبووه‌کان | په‌یکه‌ریی وه‌زاره‌ت | ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت | پرۆژه‌و داتا |لینک|په‌یوه‌ندی
   هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد       هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن      هه‌واڵ   روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌       هه‌واڵ   یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ      هه‌واڵ   تاوه‌ری‌ چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و مزگه‌وتی‌ ئاڵتوون كرانه‌وه‌   
 2014-2-16
كۆربه‌ندی‌ ئابووری‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و وولاتی‌ كه‌نه‌دا به‌رێوه‌چوو

كۆربه‌ندی‌ ئابووری‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و وولاتی‌ كه‌نه‌دا به‌رێوه‌چوو
بە ئامادەبوونی كامەران ئەحمەد وەزیری ئاوەدان كردنەوە و نیشتەجێ كردن و فەلاح مستەفا بەرپرسی‌ پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت و وخاتوو لین یالیچ وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی كەنەدا ، ئەمڕۆ13/2/2014 لە هۆڵی شەهید مامۆستا سەعد عەبدولڵا لە پایتەخت كۆڕبەندی ئابووری هەرێمی كوردستان و كەنەدا بەڕێوەچوو .
لە ڕێوڕەسمەكەدا باڵیۆزی كەنەدا لە عیراق و باڵیۆزی عیراق لە كەنەدا و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و خاوەنكاران ئامادەی بوون، له‌ ده‌ستبێكدا فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوە هاتنی شاندێكی كەنەندی بەم قەبارەیە بە گرنگ لە قەڵەمدا بەوپێیەی یەكەمینجارە شاندێك بەم نوێنەرایەتیەوە دێتە هەرێمی كوردستان و بەناوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە خێرهاتنی كردن و دووپاتیكردەوە حكومەت هەمیشە بە بایەخەوە سەیری پەیوەندیەكانی لەگەڵ كەنەدا دەكات و نیشانیدا ئەوان بڕیاری باشیان بەوە داوە لە هەرێمی كوردستان كاری وەبەرهێنان بكەن و سوود لەم دەرفەتە وەربگرن وروونی‌ كرده‌وه‌ بونیادنانەوەی عیراقێكی دیموكرات و فیدراڵ پێویستە لەسەر رێگەیەكی راست بڕوات بەوەی كە كرانەوە بەرەو رووی جیهاندا ببینێت .
هاوكات ئاماژەی بەوەشدا كە كەنەدا دۆستایەتیەكی بەتینی لەگەڵ هەرێمدا هەیە و نیشانیدا دەتوانێت بەشداری لە زۆر بواری جیاجیادا بكات لە وەبەرهێنان لە هەرێم وه‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ كە حكومەت كار بۆ جێبەجێكردنی هەموو ئەو بەڵێنانە دەدات كە بەخەڵكی كوردستانی داوە ئەمە جگە لەوەی بارودۆخی هەرێم و سەقامگیری ئاسایش تیایدا دەرفەتی باش بۆ كاری بزنس دەبەخشن و دووپاتیكردەوە هەرێمی كوردستان هەمیشە دەرگای بۆ جیهان كراوەتەوە بە بەڵگەی ئەوەی 31 نوێنەرایەتی بیانی لە هەرێمی كوردستاندا هەن بە 5 وڵاتەكەی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش و چەندین وڵاتی عەرەبی .
پاشان وەزیری ئاوەدان كردنەوە و نیشتەجێ كردنی هەرێم و سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان به‌وه‌كاله‌ت لە ووتەیەكدا گرێدانی ئەم كۆبوونەوەیەی بە دەرفەتێك بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و پێشخستنی هەرێم و هێنانەدی پەیوەندی پتەو لەنێوان هەردوولا لە قەڵەمدا و دووپاتیكردەوە هەرێمی كوردستان پێی باشە كۆمپانیاكانی كەنەدا بەشداری پێشخستنی كوردستان بكات ئاماژەی بەوەشدا لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا هەرێم هەمیشە بەرده‌وام بووه‌ له‌ جێبەجێكردنی پرۆژە لە بوارەكانی خانووبەرە و رێگاوبان و كارەبا و تەندروستی و پەروەردەوە بۆ پێشخستنی هەرێم وه‌ نیشانیدا كە سیاسەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بریتیه‌ له‌هاندانی كەرتی تایبەت بۆ ئه‌نجامدانی‌ پرۆژه‌كانی‌ بواری‌ ئاوەدان كردنەوە و گه‌شه‌بێدان.                      
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ دا بەشێك لە ستراتیژی گەشەپێدانی ئابووری ئه‌نجامدانی‌ پرۆژە خزمه‌تگزاریه‌كانه‌ لە رێگەی كەرتی تایبەتەوە و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2006 یاسایەكی وەبەرهێنانی دەركرد و دەستەی وەبەرهێنانی دامەزراند وله‌ پێناو پێشخستنی‌ كه‌رتی‌ وه‌به‌رهێنان كه‌ له‌م روانگه‌یه‌وه‌ پرۆژیه‌كی‌ زۆر جێ‌ به‌جێ‌ كراوه‌ له‌ بواره‌كانی‌  دروستكردنی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌حێ‌ بوون و گه‌شت و گوزارو گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن وته‌ندروستی‌ و په‌روه‌رده‌ كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌رفه‌ت و هه‌ل ده‌ره‌خسێنن بۆ كه‌سانی‌ سه‌رمایه‌گوزار و كۆمپانیا بیانیه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ وه‌به‌رهێنان و بزنس له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.
پاشان وەزیری كاروباری دەرەوەی كەنەدا لە وتەیەكدا وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵی بە ئامادەبوون لە هەرێم هیوای خواست هەنگاوێكی دیكەی پێشكەوتوو لە پەیوەندی نێوان هەردوولا بنرێن بەتایبەتی دوای كردنەوەی نوێنەرایەتی كەنەدا لە عیراق و ئێستاش ئەم وڵاتە نوێنەرایەتی بازرگانی خۆی لە هەرێمی كوردستاندا دەكاتەوە كە ئەمەش دەبێتە هۆكارێك بۆ پێشخستنی ئەم پەیوەندیە بە تایبەتی كە یەكەمینجارە دوای 25 ساڵ ئەم وڵاتە نوێنەرایەتی خۆی لە هەرێمدا دەكاتەوە .
ئاماژەی بەوەشدا كەنەدا كە وڵاتێكی فیدراڵیە شەرەفمەندە بە بوون لە هەرێمی كوردستان بەتایبەتی كە دەرگای ئەم هەرێمە بۆ بزنسی نێودەوڵەتی كردۆتەوە و ئابووریەكەشی زۆر بە خێرا لە گەشەسەندن دایە ونیشانیدا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و كەنەدا بە ڕێژی زیاتر لە 60% گەشەی سەندووە .


 

 
هه‌واڵ
 
 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان