ئه‌مڕۆ: Mon, 22 January 2018
سه‌ره‌تا| هه‌واڵی وه‌زیر | هه‌واڵی وه‌زاره‌ت| پرۆژه‌ ژێر ئه‌نجامه‌کان | پرۆژه‌ ته‌واوبووه‌کان | په‌یکه‌ریی وه‌زاره‌ت | ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت | پرۆژه‌و داتا |لینک|په‌یوه‌ندی
   هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد       هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن      هه‌واڵ   روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌       هه‌واڵ   یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ      هه‌واڵ   تاوه‌ری‌ چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و مزگه‌وتی‌ ئاڵتوون كرانه‌وه‌   
 2014-4-13
وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسی‌ نوسینگه‌ی‌ بالوێزخانه‌ی‌ هۆله‌ندی‌ له‌ هه‌ولێر كۆبووه‌


 
ئه‌مڕۆ له‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌ت ئه‌ندازیار ( كــامه‌ران أحمد عبدالله‌ ) وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێشوازی‌ له‌ به‌رێز ( یۆرن كلده‌ر هاوس ) به‌رپرسی‌ نوسینگه‌ی‌ بالوێزخانه‌ی‌ هۆله‌ندا له‌ هه‌ولێر و شاندی‌ یاوه‌ری‌ كرد.
له‌م دیداره‌دا باسی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ ناوچه‌ و هه‌رێمی‌ كوردستان كرا وه‌ به‌رپرسی‌ نوسینگه‌ی‌ بالوێزخانه‌ی‌ هۆله‌ندا هیوای‌ خواست كه‌وا له‌م نزیكانه‌دا كابینه‌ی‌ هه‌شته‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پێك بهێندرێت وه‌ هه‌وڵ و دانووستاندنه‌كان له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ ئاڕاسته‌یه‌ك بێت كه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی‌ زوو پێكهێنانی‌ حكومه‌ت بێت بۆ به‌رده‌وام بونی‌ پرۆسه‌ی‌ گه‌شه‌سه‌ندن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌كه‌.
دواتر له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ (VBG)ی‌ هۆله‌ندی‌ نمایشێك پێشكه‌ش كرا له‌سه‌ر دروست كردنی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بوون به‌ شێوازی‌ (پری‌ كاست) كه‌ ئه‌م شێوازه‌ له‌ ئێستادا له‌ زۆر ووڵاتانی‌ ئه‌وروپای‌ به‌كارده‌هێندرێت كه‌ له‌ ڕووی‌ كات و ئاسانی‌ به‌كارهێنانی‌ و سیسته‌می‌ ساردو گه‌رمی‌ یه‌وه‌ زۆر گرنگه‌ ده‌تواندرێت ئه‌م شێوازه‌ بۆ دروست كردنی‌ یه‌كه‌كانی‌ نیشته‌جێ‌ بوون له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌كاربهێندرێت و سوودی‌ لێ‌ وه‌ربگێردرێت.
له‌ به‌رامبه‌ردا وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ ڕایگه‌یاند دروست كردنی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بوون له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ دوو جۆره‌ كه‌ یه‌كێكیان تایبه‌ته‌ به‌ هاوڵاتیانی‌ كه‌م ده‌رامه‌ت كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تمان سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ده‌كرێت كه‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌م یه‌كانه‌ له‌ ئێستادا له‌ ژێر جێ‌ به‌ جێ‌ كردنه‌ و وه‌ سه‌باره‌ت به‌ جۆری‌ دووه‌م بریتیه‌ له‌ دروست كردنی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بوون له‌ ڕێگه‌ی‌ وه‌به‌رهێنه‌ر كه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێت وه‌ له‌ ئێستادا مۆله‌تی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ پرۆژه‌كانی‌ نیشته‌جێ‌ بوون ڕاگیراوه‌ , به‌ڵام حكومه‌تی‌ هه‌رێم خه‌ریكی‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌سته‌یه‌ك به‌ ناوی‌ ده‌سته‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بوون كه‌ ڕه‌شنووسی‌ پرۆژه‌ یاساكه‌ ئاماده‌كراوه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌م ئه‌م ده‌سته‌یه‌ دروست بێت كه‌ هه‌موو پرۆسه‌كانی‌ دروست كردنی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بوون        له‌ لایه‌ن ئه‌م ده‌سته‌یه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێت وه‌ به‌ گوێره‌ی‌ پرۆژه‌ یاساكه‌ ده‌تواندرێت چه‌ند شێوازێك پیاده‌ بكرێت بۆ دروست كردنی‌ یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بوون چ له‌ ڕێگه‌ی‌ وه‌به‌رهێنان بێت یاخود هاوبه‌شی‌ كردن بێت له‌گه‌ڵ كۆمپانیای‌ تایبه‌تمه‌ند له‌م بواره‌دا.
جا بۆیه‌ دوای‌ دروست بوون و ده‌ست به‌كاربوونی‌ ده‌سته‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بوون ده‌رفه‌تێكی‌ باش دێته‌ پێشه‌وه‌ بۆ كۆمپانیا بیانیه‌كان و سه‌رمایه‌ گوزاره‌كان بۆ ئه‌نجامدانی‌ پرۆژه‌ی‌ نیشته‌جێ‌ بوون وه‌ هیوادارین كۆمپانیا هۆله‌ندیه‌كان به‌شداربن له‌م پرۆسه‌یه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ هاوبه‌شی‌ هه‌ردوولا.


                     

 

 
هه‌واڵ
 
 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان