ئه‌مڕۆ: Mon, 22 January 2018
سه‌ره‌تا| هه‌واڵی وه‌زیر | هه‌واڵی وه‌زاره‌ت| پرۆژه‌ ژێر ئه‌نجامه‌کان | پرۆژه‌ ته‌واوبووه‌کان | په‌یکه‌ریی وه‌زاره‌ت | ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت | پرۆژه‌و داتا |لینک|په‌یوه‌ندی
   هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد       هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن      هه‌واڵ   روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌       هه‌واڵ   یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ      هه‌واڵ   تاوه‌ری‌ چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و مزگه‌وتی‌ ئاڵتوون كرانه‌وه‌   
 2014-6-17
وه‌زیری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ نامه‌یه‌كی‌ سوپاس ئاراسته‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ ده‌كات


بۆ/سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌ت و پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ت له‌ هه‌رێم
   بابه‌ت / سوپاس و پێزانین

له‌به‌ر ڕۆشنایی ماوه‌ی كاركردنم وه‌ك وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردن له‌ هه‌ردوو كابینه‌ی شه‌شه‌م و حه‌وته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ به‌رپرسایه‌تیم له‌و پۆسته‌, به‌ ئه‌ركی سه‌رشانم زانی كه‌ سوپاسی بێ پایان ئاڕاسته‌ی یه‌كه‌ یه‌كه‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردن بكه‌م له‌هه‌رشوێنێك و له‌هه‌ر پله‌ و پۆستێكدا بن. مایه‌ی خۆشحاڵیمه‌ بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌ دوور و نزیك پێكه‌وه‌ كارمان كردوه‌ و ئه‌وه‌نده‌ی له‌ تواناماندا بووبێت به‌ئه‌رك و ماندوبوونی هه‌موو لایه‌ك توانراوه‌ چالاكیه‌كان ئه‌نجام بدرێت كه‌ بێ گومان به‌رهه‌مه‌كه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كاریی به‌كۆمه‌ڵ و پیشه‌یی بووه‌.
حورمه‌ت و پێزانینی زۆرم بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌روو ئه‌ركی دیاریكراوی پیشه‌ییان زۆر زیاتر ماندوو بوون و وه‌ك ئه‌ندامانی خێزانێك بۆ خزمه‌تكردنی ئامانجه‌كان به‌ به‌رده‌وامی له‌ پێشڕه‌ویدا بوون............ له‌ نموونه‌یان زیاد بێت.
هیوای ژیانێكی به‌خه‌ته‌وه‌ر و ئاسووده‌ بۆ هه‌موو ئێوه‌ی ئازیز و خودای گه‌وره‌ پشتیوانتان بێت.
له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی پیشه‌یی به‌رده‌وام ....... ڕێزم قبووڵ بفه‌رموون . 

 

                                                                                                براتان / ئه‌ندازیار
                                                                                           كامه‌ران ئه‌حمه‌د عبدالله
                                      15 / 6 / 2014

 
هه‌واڵ
 
 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان