ئه‌مڕۆ: Mon, 22 January 2018
سه‌ره‌تا| هه‌واڵی وه‌زیر | هه‌واڵی وه‌زاره‌ت| پرۆژه‌ ژێر ئه‌نجامه‌کان | پرۆژه‌ ته‌واوبووه‌کان | په‌یکه‌ریی وه‌زاره‌ت | ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت | پرۆژه‌و داتا |لینک|په‌یوه‌ندی
   هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد       هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن      هه‌واڵ   روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌       هه‌واڵ   یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ      هه‌واڵ   تاوه‌ری‌ چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و مزگه‌وتی‌ ئاڵتوون كرانه‌وه‌   
 2015-3-19
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول ده‌ڤه‌ری‌ راپه‌ڕینی‌ به‌سه‌ركرده‌وه

‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دابه‌شكردنی‌ 48 یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ بوون به‌سه‌ر كه‌سانی‌ كه‌مده‌رامه‌ت و فه‌رمانبه‌ران و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ پرۆژه‌كانی‌ سنووره‌كه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18/3/2015 ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن سه‌ردانی‌ ئیداره‌ی‌ راپه‌ڕینی‌ كرد. 48 یه‌كه‌ دابه‌شكران له‌ یه‌كه‌م وێستگه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌ هۆڵی ناحیه‌ی‌ چوارقوڕنه‌، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول به‌شداری‌ كرد له‌ مه‌راسیمی‌ دابه‌شكردنی‌ 48 یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێ بوون كه‌ به‌ گوێره‌ی‌ یاسای‌ ژماره‌ 7 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردنه‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێن. له‌میانی‌ به‌شداریكردنی‌ له‌و مه‌راسیمه‌دا وێڕای‌ پیرۆزبایی كردن له‌و خانه‌وادانه‌ی‌ یه‌كه‌كانیان بۆ ده‌رچووه‌، گوتیشی: ئه‌مه‌ سێیه‌م قۆناغی‌ ته‌واوكراوی‌ پرۆژه‌كانی‌ وه‌زاره‌تمانه‌ له‌ بواری‌ نیشته‌جێ كردن، كه‌ به‌ نرخێكی‌ كه‌م به‌سه‌ر كه‌سانی‌ كه‌مده‌رامه‌ت و فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش ده‌كرێ و به‌رده‌وامیش ده‌بێ". له‌ به‌شێكی‌ تری‌ وته‌كانیدا ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول گوتی‌"وێڕای‌ به‌رده‌وامی‌ ئه‌م پرۆژانه‌ی‌ بواری‌ نیشته‌جێ كردن پلان و به‌رنامه‌ی‌ درێژخایه‌نمان هه‌یه‌ تا بتوانین ئه‌و رێژه‌یه‌ی‌ كه‌ ئێستا هه‌یه‌ له‌ كرێنیشینان كه‌متری‌ بكه‌ینه‌وه‌و دواتریش بنبڕی بكه‌ین". خزمه‌تی‌ زیاتری‌ ئیداره‌ی‌ راپه‌ڕین بكرێ وێستگه‌یه‌كی‌ تری‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن سه‌ردانی‌ كردن و كۆبوونه‌وه‌ بوو له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری‌ ئیداره‌ی‌ راپه‌ڕین و به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ قه‌زاو ناحیه‌كانی‌ سنووره‌كه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه‌ سه‌ر كار و چالاكییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ سنووره‌كه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول گوتی‌"ده‌ڤه‌ری‌ راپه‌ڕین زیاتر له‌وه‌ی‌ به‌سه‌رمانه‌وه‌یه‌ كه‌ خزمه‌تیان بكه‌ین و پرۆژه‌یان بۆ ئه‌نجام بده‌ین، بۆیه‌ بڕیارمانداوه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی‌ راپه‌ڕین و قه‌زاو ناحیه‌كانی‌ سنووره‌كه‌ پرۆژه‌كانمان فراوانتر بكه‌ین و خزمه‌تی‌ زیاتری دانیشتوانی‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ بكه‌ین". له‌به‌شێكی‌ تری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌ باره‌ی‌ پرۆژه‌كانی‌ رێگاوبان له‌ سنووره‌كه‌و ئه‌و كێشانه‌ی‌ له‌ پرۆژه‌كاندا هه‌یه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردن گوتی‌"له‌دوای‌ ده‌ستبه‌كاربوونمانه‌وه‌ هه‌وڵمانداوه‌ پرۆژه‌ وه‌ستێنراوه‌كان بخه‌ینه‌وه‌ بواری‌ جێبه‌جێكردن و ته‌واو بكرێن، هه‌روه‌ك پرۆژه‌ی‌ تریشمان هه‌یه‌ بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه‌، كه‌ به‌ تێپه‌ڕبوونی‌ ئه‌م قه‌یرانه‌ ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ جێبه‌جێكردنیان". نه‌خۆشخانه‌ 291 قه‌ڕه‌وێڵه‌ییه‌كه‌ی‌ به‌سه‌ر كرده‌وه‌ كۆتا وێستگه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول سه‌ردانی‌ مه‌یدانی‌ و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌ی‌ دروستكردنی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ 291 قه‌ڕه‌وێڵه‌یی له‌ رانیه‌ بوو، له‌میانی‌ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن لایه‌نی‌ جێبه‌جێكاری‌ راسپارد كه‌ به‌ خێرایی كاره‌كان ئه‌نجام بده‌ن و به‌ زووترین كات پرۆژه‌كه‌ ته‌واو بكرێ، كه‌ به‌ ته‌واوكردنی‌ پرۆژه‌كه‌ خزمه‌تێكی‌ گه‌وره‌ به‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات.

 
هه‌واڵ
 
 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان