ئه‌مڕۆ: Mon, 22 January 2018
سه‌ره‌تا| هه‌واڵی وه‌زیر | هه‌واڵی وه‌زاره‌ت| پرۆژه‌ ژێر ئه‌نجامه‌کان | پرۆژه‌ ته‌واوبووه‌کان | په‌یکه‌ریی وه‌زاره‌ت | ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت | پرۆژه‌و داتا |لینک|په‌یوه‌ندی
   هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد       هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن      هه‌واڵ   روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌       هه‌واڵ   یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ      هه‌واڵ   تاوه‌ری‌ چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و مزگه‌وتی‌ ئاڵتوون كرانه‌وه‌   
 2015-3-31
وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ئیمارات كۆبوونه‌وه‌

له‌ په‌راوێزی‌ به‌شداریكردنیان له‌ كۆنفرانسی وه‌به‌رهێنانی‌ سالاَنه‌ی‌ دوبه‌ی‌ هه‌ریه‌ك له‌ نه‌ورۆز مه‌ولود وه‌زیری شاره‌وانی‌ و گه‌شتوگوزار و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ئیمارات له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سوڵتان بن سه‌عید ئه‌لمه‌نسوری‌ وه‌زیری ئابووری‌ و سوهێل ئه‌لمه‌زروعی‌ وه‌زیری وزه‌ی‌ میرنشینی‌ ئیماراتی‌ عه‌ره‌بی كۆبوونه‌وه‌. له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و میرنشینی‌ ئیماراتی‌ عه‌ره‌بی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌ردوولا به‌ گرنگیانزانی‌ په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوانیان بدرێ و له‌ كار و پرۆژه‌كاندا هاوكاری‌ یه‌كتر بكه‌ن. له‌ به‌شێكی‌ تری‌ دیداره‌كاندا وه‌زیرانی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن و شاره‌وانی‌ باسیان له‌ بارودۆخی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و جه‌نگی‌ تیرۆر له‌ ناوچه‌كه‌ كردو رایانگه‌یاند كه‌ گه‌لی‌ كورد به‌ هه‌موو توانایه‌كیه‌وه‌ رووبه‌ڕووی‌ ئه‌م جه‌نگه‌ ده‌بێته‌وه‌و سنووره‌كانی‌ كوردستان له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ تیرۆرستان ده‌پارێزن. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وه‌زیرانی‌ میرنشینی‌ ئیماراتی‌ عه‌ره‌بی ده‌ستخۆشیان له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ كردو رایانگه‌یاند ئه‌و كارانه‌ی‌ گه‌لی‌ كورد مایه‌ی‌ دڵخۆشی و جێگای‌ ده‌ستخۆشییه‌. ته‌وه‌رێكی‌ گفتوگۆكان تایبه‌ت بوو به‌ هاوكارییه‌كانی‌ میرنشینی‌ ئیماراتی‌ عه‌ره‌بی بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سوڵتان بن سه‌عید ئه‌لمه‌نسوری‌ وه‌زیری ئابووری‌ میرنشینی‌ ئیماراتی‌ عه‌ره‌بی رایگه‌یاند"به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له‌ سه‌رجه‌م بواره‌ جیاجیاكاندا ئاماده‌ن هاوكاری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكه‌ن". له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌پێویستزانرا ئه‌م جۆره‌ سه‌ردان و گفتوگۆیانه‌ له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وام بن و په‌ره‌یان پێ بدرێ.

 
هه‌واڵ
 
 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان