ئه‌مڕۆ: Mon, 22 January 2018
سه‌ره‌تا| هه‌واڵی وه‌زیر | هه‌واڵی وه‌زاره‌ت| پرۆژه‌ ژێر ئه‌نجامه‌کان | پرۆژه‌ ته‌واوبووه‌کان | په‌یکه‌ریی وه‌زاره‌ت | ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت | پرۆژه‌و داتا |لینک|په‌یوه‌ندی
   هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد       هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن      هه‌واڵ   روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌       هه‌واڵ   یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ      هه‌واڵ   تاوه‌ری‌ چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و مزگه‌وتی‌ ئاڵتوون كرانه‌وه‌   
 2015-4-26
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌گه‌ڵ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی‌ كۆماری‌ چیك كۆبۆوه‌

به‌ مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجامدانی‌ دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی‌ كۆماری‌ چیك و سه‌ردانكردنی‌ پێشانگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بیناسازی‌ له‌ بڕنۆ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن به‌ یاوه‌ری‌ سكرتێری ئه‌نجومه‌نی‌ ئابووری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و وه‌زاره‌ت سه‌ردانی‌ كۆماری‌ چیكی‌ كردو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی‌ كۆماری‌ چیك و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی‌ كۆماری‌ چیك كۆبۆوه‌. له‌ یه‌كه‌م وێستگه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یداو به‌ ئاماده‌بوونی‌ عوسمان شوانی‌ سكرتێری ئه‌نجومه‌نی‌ ئابووری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران و وه‌فدێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن له‌گه‌ڵ "دان تاك" وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی‌ كۆماری‌ چیك كۆبۆوه‌. له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا باسیان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و كۆماری‌ چیك كردو به‌ پێویستیانزانی‌ په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوولا بدرێ. لای‌ خۆیه‌وه‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول وێڕای‌ سوپاسی‌ ئه‌م پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی‌ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی‌ كۆماری‌ چیك تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر كار و چالاكییه‌كانی‌ وه‌زاره‌ت و هه‌وڵدان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ كوردستان به‌ گشتی‌ و سێكته‌ری‌ رێگاوبان به‌ تایبه‌تی‌، هه‌روه‌ك داواشی له‌ "دان تاك" كرد هاوكاری‌ كوردستان بكه‌ن له‌م بواره‌دا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی‌ كۆماری‌ چیك وێڕای‌ به‌خێرهێنانی‌ وه‌فدی میوان، ته‌واوی‌ ئاماده‌یی ولاَته‌كه‌ی‌ و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ ده‌ربڕی بۆ هاوكاری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و بایه‌خدانی‌ زیاتر به‌ سێكته‌ری‌ رێگاوبان. له‌ وێستگه‌یه‌كی‌ تری‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌گه‌ڵ "ئیڤان جوكی‌" جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی‌ كۆماری‌ چیك كۆبوویه‌وه‌. له‌م دیداره‌دا هه‌ردوولا باسیان له‌ په‌یوه‌ندی‌ نێوان كۆماری‌ چیك و هه‌رێمی‌ كوردستان كردو به‌ پێویستزانرا هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری‌ و بازرگانی‌ و دیبلۆماسییه‌كان بایه‌خی‌ زیاتریان پێ بدرێت". له‌ ته‌وه‌رێكی‌ تری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول ئاماده‌یی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ بۆ پێشوازی‌ كردن له‌ هاوكاری‌ هه‌موو ولاَتان ده‌ربڕی و گوتی‌"ده‌رگای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌میشه‌ كراوه‌یه‌ به‌رووی‌ كۆمپانیا بیانییه‌كان و ئاماده‌ین هاوكاری‌ ته‌واوی‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ بكه‌ین به‌ مه‌به‌ستی‌ سوودگه‌یاندن به‌ كوردستان". له‌ كۆتا وێستگه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول سه‌ردانی‌ مه‌یدانی‌ پێشانگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بیناسازی‌ له‌ بڕنۆ كردو له‌ نزیكه‌وه‌ به‌شه‌كانی‌ پێشانگاكه‌ی‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ كۆمپانیاو لایه‌نه‌ به‌شداره‌كانی‌ پێشانگاكه‌ كرد به‌ مه‌به‌ستی‌ هاندانیان بۆ كاركردن له‌ كوردستان.

 
هه‌واڵ
 
 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان