ئه‌مڕۆ: Mon, 22 January 2018
سه‌ره‌تا| هه‌واڵی وه‌زیر | هه‌واڵی وه‌زاره‌ت| پرۆژه‌ ژێر ئه‌نجامه‌کان | پرۆژه‌ ته‌واوبووه‌کان | په‌یکه‌ریی وه‌زاره‌ت | ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت | پرۆژه‌و داتا |لینک|په‌یوه‌ندی
   هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد       هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن      هه‌واڵ   روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌       هه‌واڵ   یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ      هه‌واڵ   تاوه‌ری‌ چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و مزگه‌وتی‌ ئاڵتوون كرانه‌وه‌   
 2015-6-4
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ سه‌فیری كه‌نه‌دا له‌ عێراق كرد

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3/6/2015 ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن پێشوازی‌ كرد له‌ بڕۆنۆ ساكۆمانی سه‌فیری كه‌نه‌دا له‌ عێراق و ئوردن و وه‌فدێكی‌ هاوڕێی. له‌ سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و ولاَتی‌ كه‌نه‌دا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ هه‌ردوولا به‌ پێویستیانزانی‌ په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوولایان بدرێ و فراوانتر بكرێن. له‌ به‌شێكی‌ تری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول باسی له‌ گرنگی‌ هاوكاری‌ ولاَتی‌ كه‌نه‌دا بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان كردو گوتی‌"سوپاسی ولاَتی‌ كه‌نه‌دا ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا هاوكاری‌ مرۆیی و سه‌ربازی‌ پێشكه‌شی هه‌رێمی‌ كوردستان كردووه‌و ده‌خوازین ئه‌م هاوكارییانه‌ فراوانتر بكرێن و گه‌شه‌ی‌ زیاتری پێ بدرێت". لای‌ خۆیه‌وه‌ سه‌فیری كه‌نه‌دا له‌ عێراق و ئوردن له‌پاڵ ده‌ربڕینی‌ سه‌رسامی‌ به‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان پشتگیری خۆی و ولاَته‌كه‌ی‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان و هێزی‌ پێشمه‌رگه‌و ئاواره‌كانی‌ كوردستان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هاوكارییه‌كانیان بۆ كوردستان". كۆتا ته‌وه‌ری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ پرسی هاتن و هاندانی‌ كۆمپانیا كه‌نه‌دییه‌كان بۆ كوردستان و هاوكاری‌ ولاَتی‌ كه‌نه‌دا بۆ پێگه‌یاندنی‌ كادیری خۆماڵی و كردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ مه‌شق و راهێنان، له‌مڕووه‌وه‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول داوای‌ له‌ سه‌فیری كه‌نه‌دا كرد هانی‌ كۆمپانیاكانی‌ ولاَته‌كه‌یان بدا بێنه‌ كوردستان و كاربكه‌ن له‌ بواری‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بووژاندنه‌وه‌ی‌ كوردستاندا، له‌ به‌رامبه‌ردا بڕونۆ ساكۆمانی‌ به‌ڵێنیدا كه‌ هاوكاری‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ بكه‌ن و پاڵپشت بن له‌ بووژانه‌وه‌و په‌ره‌دان به‌ سێكته‌ری‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ كوردستاندا".

 
هه‌واڵ
 
 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان