ئه‌مڕۆ: Mon, 22 January 2018
سه‌ره‌تا| هه‌واڵی وه‌زیر | هه‌واڵی وه‌زاره‌ت| پرۆژه‌ ژێر ئه‌نجامه‌کان | پرۆژه‌ ته‌واوبووه‌کان | په‌یکه‌ریی وه‌زاره‌ت | ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت | پرۆژه‌و داتا |لینک|په‌یوه‌ندی
   هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد       هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن      هه‌واڵ   روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌       هه‌واڵ   یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ      هه‌واڵ   تاوه‌ری‌ چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و مزگه‌وتی‌ ئاڵتوون كرانه‌وه‌   
 2015-6-9
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول: هه‌ماهه‌نگی‌ زیاتر له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی‌ پارێزگاكاندا ده‌كه‌ین

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 9/6/2015 ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن سه‌ردانی‌ پارێزگای‌ دهۆكی كردو سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ له‌ سنووره‌كه‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌و سه‌ردانی‌ مه‌یدانی‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كیشی كرد. له‌ یه‌كه‌م وێستگه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن سه‌ردانی‌ مه‌یدانی‌ پرۆژه‌ی‌ پردی گۆپاڵی كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ كاره‌كان و قۆناغه‌كانی‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ پرسی و كۆمپانیای‌ جێبه‌جێكاری‌ راسپارد كه‌ هه‌موو هه‌وڵێكیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ زوو ته‌واوكردنی‌ كاره‌كه‌و ئه‌نجامدانی‌ پرۆژه‌كه‌ به‌ باشترین كوالێتی‌. دواتر و هه‌ر له‌میانی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول سه‌ردانی‌ مه‌یدانی‌ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردنی‌ كرد و له‌میانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ستافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌ پلان و به‌رنامه‌ی‌ تۆكمه‌و داڕێژراوه‌وه‌ خزمه‌تی‌ پارێزگای‌ دهۆك بكرێ و پرۆژه‌ی‌ ستراتیژی له‌ پارێزگاكه‌ ئه‌نجام بدرێ. سه‌ردانی‌ كردنی‌ پارێزگای‌ دهۆك و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاری‌ دهۆك، وێستگه‌یه‌كی‌ تری‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن بوو، له‌میانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ هه‌ردوولادا باس له‌ هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن و پارێزگای‌ دهۆك كرا، به‌تایبه‌تی‌ كه‌ له‌ كات و ساتی‌ دروستكردنی‌ كه‌مپه‌كاندا وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ هاوكار و جێبه‌جێكاری‌ سه‌ره‌كی‌ كه‌مپه‌كان بووه‌، هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول ئاماده‌یی ته‌واوی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ربڕی بۆ هاوكاری‌ و هه‌ماهه‌نگی‌ زیاتر له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا. لای‌ خۆشیه‌وه‌ فه‌رهاد ئه‌تروشی پارێزگاری‌ دهۆك سوپاسی سه‌ردانه‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌ك و مه‌یدانییه‌كانی‌ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردنی‌ كردو رایگه‌یاند دڵخۆشن كه‌ ده‌بینن وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ پارێزگای‌ دهۆك ده‌ڕوانێ و له‌ سه‌ره‌تای‌ هاتنی‌ لێشاوی‌ ئاواره‌كانیش بۆ پارێزگای‌ دهۆك هاوكارێكی‌ سه‌ره‌كی‌ ئیداره‌ی‌ پارێزگاكه‌ بوونه‌ له‌ دروستكردنی‌ كه‌مپ و دابینكردنی‌ شوێن بۆ ئاواره‌كان. كۆتا وێستگه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو پرۆژه‌ی‌ رێگای‌ سێمێل- باتێل و پرۆژه‌ی‌ تونێلی گه‌لی‌ زاخۆی كردو له‌ نزیكه‌وه‌ قۆناغه‌ جێبه‌جێكراوه‌كانی‌ پرۆژه‌كانی‌ بینی‌ و جێبه‌جێكارانی‌ پرۆژه‌كه‌شی راسپارد به‌ گڕوتینه‌وه‌ كاربكه‌ن، چونكه‌ ته‌واوبوونی‌ ئه‌م پرۆژانه‌ خزمه‌تێكی‌ گه‌وره‌ به‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كات.

 
هه‌واڵ
 
 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان