ئه‌مڕۆ: Mon, 22 January 2018
سه‌ره‌تا| هه‌واڵی وه‌زیر | هه‌واڵی وه‌زاره‌ت| پرۆژه‌ ژێر ئه‌نجامه‌کان | پرۆژه‌ ته‌واوبووه‌کان | په‌یکه‌ریی وه‌زاره‌ت | ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت | پرۆژه‌و داتا |لینک|په‌یوه‌ندی
   هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد       هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن      هه‌واڵ   روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌       هه‌واڵ   یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ      هه‌واڵ   تاوه‌ری‌ چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و مزگه‌وتی‌ ئاڵتوون كرانه‌وه‌   
 2015-8-18
ئاگرین عبدالله عزیز بریكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن له‌ شاری‌ دهۆك سه‌رپه‌رشتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ كار و چالاَكی‌ تاقیگه‌كانی‌ كرد

له‌ دریژه‌ی‌ كار و چالاكییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن ئه‌مرۆ سێ‌ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ 18/8/2015 له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ تاقیگه‌ی‌ دهۆك (ئاگرین عبدالله عزیز) بریكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن به‌ ئاماده‌بوونی‌ (زانا مسته‌فا عوزێری‌) به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌كنیك و به‌رێوه‌به‌ری‌ تاقیگه‌كان له‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌ت و هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رانی‌ تاقیگه‌كانی‌ هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی‌ و كۆیه‌ و گه‌رمیان كۆبۆوه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رێزیان ئاماژه‌ی‌ به‌ چه‌ندین بابه‌تی‌ تایبه‌ت به‌ كاری‌ تاقیگه‌كاندا و به‌مه‌به‌ستی‌ زیاتر گرنگیدان به‌ كار و پرۆژه‌كان كه‌ به‌شێكی‌ گرنگی‌ بواری‌ ئه‌ندازه‌یی‌ پرۆژه‌كان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی‌ تاقیگه‌كان له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر سیسته‌م و ئه‌نجیندای‌ و تێستی‌ هاوبه‌ش له‌سه‌ر هه‌مان نموونه‌ی‌ كۆنكریتی‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ هاوكێشه‌ی‌ تایبه‌ت به‌و پشكنینه‌ تا كاره‌كان ئه‌نجام بدرێن بۆ زیاتر خزمه‌ت كردن به‌ بواری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و بنیاد نانه‌وه‌ی‌ كوردستان وه‌هه‌روه‌ها باس له‌وكێشه‌ و گرفتانه‌ش كرا كه‌ له‌ كاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ كاره‌كان دێنه‌ پێشه‌وه‌ و دواتر بریكاری‌ وه‌زاره‌ت تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی‌ كێشه‌كان و چه‌ندین رێنمایی‌ ته‌كنیكی‌ و كارگێری‌ به‌سودی‌ باس كردوو و ته‌ئكیدی‌ له‌سه‌ر كرده‌وه‌ وه‌هه‌وه‌ها چه‌ندین خاڵی‌ گرنگ بریاری‌ له‌سه‌ردرا بۆ پته‌وكردنی‌ كاری‌ تاقیگه‌كان به‌تایبه‌تی‌ به‌شداری‌ كردنی‌ ئه‌ندازیاران و ته‌كنیكارانی‌ بواری‌ تاقیگه‌یی‌ له‌ خولی‌ تایبه‌ت به‌ كاری‌ تاقیگه‌یی‌ و پشكنینی‌ كه‌رسته‌ی‌ بیناسازی‌ و هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ ئه‌و جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌درا كه‌ به‌شێوه‌ی‌ مانگانه‌ ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیاتر گرنگی‌ به‌ كاری‌ تاقیگه‌كان بدرێت.

 
هه‌واڵ
 
 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان