ئه‌مڕۆ: Mon, 22 January 2018
سه‌ره‌تا| هه‌واڵی وه‌زیر | هه‌واڵی وه‌زاره‌ت| پرۆژه‌ ژێر ئه‌نجامه‌کان | پرۆژه‌ ته‌واوبووه‌کان | په‌یکه‌ریی وه‌زاره‌ت | ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت | پرۆژه‌و داتا |لینک|په‌یوه‌ندی
   هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد       هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن      هه‌واڵ   روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌       هه‌واڵ   یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ      هه‌واڵ   تاوه‌ری‌ چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و مزگه‌وتی‌ ئاڵتوون كرانه‌وه‌   
 2015-11-3
ئاگرین عبدالله عزیز بریكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن سه‌رپه‌رشتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ كار و چالاَكی‌ تاقیگه‌كانی‌ كرد

به‌مه‌به‌ستی‌ گرنكدان به‌ كار و چالاكی تاقیگه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن ئه‌مرۆ سێ‌ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ 3/11/2015 له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ تاقیگه‌ی‌ بیناسازی‌ هه‌ولێر ئه‌ندازیار (ئاگرین عبدالله عزیز) بریكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن به‌ ئاماده‌بوونی‌ (زانا مسته‌فا عوزێری‌) به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌كنیك و محمد عبدالرحمان راوێژكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری‌ تاقیگه‌كان و به‌رێوه‌به‌ری‌ تاقیگه‌كان له‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌ت و هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رانی‌ تاقیگه‌كانی‌ هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی‌ و كۆیه‌ و گه‌رمیان كۆبۆوه‌، سه‌ره‌تای‌ كۆبوونه‌وه‌ به‌رێزیان له‌ رێنمایی‌ و بڕیاره‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ پێشتری‌ كۆڵیه‌وه‌ و دواتر له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان باس له‌وكێشه‌ و گرفتانه‌ كرا كه‌ له‌ كاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ كاره‌كانیان دێنه‌ پێشه‌وه‌ و به‌رێزیشیان تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنیان و چه‌ندین رێنمایی‌ ته‌كنیكی‌ و كارگێری‌ به‌سودی‌ باس كردوو و ته‌ئكیدی‌ له‌سه‌ر كرده‌وه‌ وه‌هه‌وه‌ها چه‌ندین خاڵی‌ گرنگ بریاری‌ له‌سه‌ردرا بۆ پته‌وكردنی‌ كاری‌ تاقیگه‌كان به‌تایبه‌تی‌ به‌شداری‌ كردنی‌ ئه‌ندازیاران و ته‌كنیكارانی‌ بواری‌ تاقیگه‌یی‌ له‌ خولی‌ تایبه‌ت به‌ كاری‌ تاقیگه‌یی‌ و پشكنینی‌ كه‌رسته‌ی‌ بیناسازی‌ و به‌شداری‌ كردنی‌ نوێنه‌ری‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ تاقیگه‌كان له‌ پرۆژه‌كاندا به‌مه‌ستی‌ گرنكیدان به‌ پرۆژه‌كان تا به‌ شێوازێكی‌ ته‌كنیكی‌ هاوچه‌رخ جێبه‌جێ‌ بكرێت و كۆمپانیا و به‌ڵێنده‌رانیش پابه‌ندبن به‌ پشكنینی‌ كه‌رسته‌كانی‌ بیناسازی‌ و له‌ قۆناغی‌ جێبه‌جێ‌ كردندی‌ پرۆژه‌كان كه‌ پێویسته‌ ئه‌نجام بدرێت، هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ ئه‌و جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌درا كه‌ به‌شێوه‌ی‌ مانگانه‌ ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیاتر گرنگی‌ به‌ كاری‌ تاقیگه‌كان بدرێت.

 
هه‌واڵ
 
 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان