ئه‌مڕۆ: Fri, 20 October 2017
سه‌ره‌تا| هه‌واڵی وه‌زیر | هه‌واڵی وه‌زاره‌ت| پرۆژه‌ ژێر ئه‌نجامه‌کان | پرۆژه‌ ته‌واوبووه‌کان | په‌یکه‌ریی وه‌زاره‌ت | ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت | پرۆژه‌و داتا |لینک|په‌یوه‌ندی
   هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد       هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن      هه‌واڵ   روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌       هه‌واڵ   یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ      هه‌واڵ   تاوه‌ری‌ چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و مزگه‌وتی‌ ئاڵتوون كرانه‌وه‌   
 2015-11-17
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول سه‌ردانی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ فه‌ڕه‌نسای‌ له‌ هه‌ولێر كرد

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17/11/2015 به‌مه‌به‌ستی‌ هاوخه‌می‌ ده‌ربڕین بۆ رووداوه‌كانی‌ فه‌ڕه‌نسا، ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن سه‌ردانی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ فه‌ڕه‌نسای‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر كردو له‌ لایه‌ن "ئالان گیوپرات"یه‌وه‌ پێشوازی‌ لێكرا. له‌میانی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن وێڕای‌ ده‌ربڕینی‌ هاوخه‌می‌ و هاوسۆزی‌ بۆ گه‌لی‌ فه‌ڕه‌نسا، تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا فه‌ڕه‌نسا نموونه‌ی‌ ئازادی‌ و پێكه‌وه‌ ژیان بووه‌ له‌ ناوچه‌كه‌و هیواشی خواست خوای‌ گه‌وره‌ شیفای‌ برینداره‌كان بدات. له‌ به‌شێكی‌ تری‌ وته‌كانیدا ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول گوتی‌"ئێمه‌ وه‌ك گه‌لی‌ كوردستان هاوخه‌متانین و پاڵپشتی‌ و پشتیوانی‌ خۆمانتان بۆ ده‌رده‌بڕین و به‌ گرنگیه‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ رۆڵی فه‌ڕه‌نسا له‌ چۆنیه‌تی‌ هاوكاری‌ كردنی‌ گه‌لی‌ كوردستان و هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ جه‌نگی‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ داعشدا. لای‌ خۆیه‌وه‌ كونسوڵی گشتی‌ فه‌ڕه‌نسا سوپاسی ئه‌و سه‌ردان و هاوخه‌می‌ ده‌ربڕینه‌ی‌ كردو دۆستایه‌تی‌ و پاڵپشتی‌ خۆشی بۆ پێشمه‌رگه‌و گه‌لی‌ كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

 
هه‌واڵ
 
 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان