ئه‌مڕۆ: Fri, 20 October 2017
سه‌ره‌تا| هه‌واڵی وه‌زیر | هه‌واڵی وه‌زاره‌ت| پرۆژه‌ ژێر ئه‌نجامه‌کان | پرۆژه‌ ته‌واوبووه‌کان | په‌یکه‌ریی وه‌زاره‌ت | ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت | پرۆژه‌و داتا |لینک|په‌یوه‌ندی
   هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد       هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن      هه‌واڵ   روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌       هه‌واڵ   یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ      هه‌واڵ   تاوه‌ری‌ چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و مزگه‌وتی‌ ئاڵتوون كرانه‌وه‌   
 2015-12-28
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌

له‌ چه‌ند رۆژی رابردووداو دوابه‌دوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران له‌ "21/12/2015" كه‌ به‌ڕێز ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن به‌شداری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ نه‌كرد، لێره‌و له‌وێ‌ چه‌ند كه‌ناڵێكی‌ راگه‌یاندن هه‌ر له‌ خۆیانه‌وه‌ به‌بێ بوونی‌ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك قسه‌ی‌ بێ بنه‌ما هه‌ڵده‌به‌ستن و خوێندنه‌وه‌ی‌ بۆ ده‌كه‌ن، لێره‌دا به‌ هه‌موو لایه‌كی‌ راده‌گه‌یه‌نین كه‌: یه‌كه‌م: ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌سه‌ر پشكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌م وه‌زیره‌و راسته‌وخۆ پابه‌ندی‌ بڕیاره‌ سیاسییه‌كانی‌ حزبه‌كه‌یه‌تی‌ و هه‌ر بڕیارێك له‌ یه‌كێتییه‌وه‌ ده‌ربچێ ئه‌و پێوه‌ی‌ پابه‌نده‌. دووه‌م: له‌ رۆژی ده‌ستبه‌كاربوون و سوێندخواردنیه‌وه‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردنه‌و ئه‌ندامێكی‌ كابینه‌ی‌ هه‌شته‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌. سێیه‌م: له‌ رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیراندا جه‌نابی وه‌زیر به‌ كارێكی‌ تایبه‌تی‌ خۆی له‌ شاری‌ سلێمانی‌ بووه‌و نه‌یتوانیوه‌ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران بكات، بۆیه‌ پێویست ناكات هیچ كه‌س و لایه‌نێك نان و پیاز به‌م بابه‌ته‌وه‌ بخوات و له‌خۆیه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ بۆ بكات. نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول 23/12/2015

 
هه‌واڵ
 
 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان