ئه‌مڕۆ: Fri, 20 October 2017
سه‌ره‌تا| هه‌واڵی وه‌زیر | هه‌واڵی وه‌زاره‌ت| پرۆژه‌ ژێر ئه‌نجامه‌کان | پرۆژه‌ ته‌واوبووه‌کان | په‌یکه‌ریی وه‌زاره‌ت | ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت | پرۆژه‌و داتا |لینک|په‌یوه‌ندی
   هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد       هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن      هه‌واڵ   روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌       هه‌واڵ   یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ      هه‌واڵ   تاوه‌ری‌ چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و مزگه‌وتی‌ ئاڵتوون كرانه‌وه‌   
 2016-4-6
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن

سه‌رله‌به‌یانی‌ چوارشه‌ممه‌ 6/4/2016 ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردن به‌یاوه‌ری‌ وه‌فدێكی‌ وه‌زاری‌ سه‌ردانێكی‌ مه‌یدانی‌ چه‌ندین پرۆژه‌ی‌ كرد له‌ سنووری‌ گه‌رمیان. له‌ یه‌كه‌م وێستگه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن سه‌ردانی‌ قایمقامیه‌تی‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵی كردو له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئامانج كه‌ساس جه‌باری‌ قایمقامی‌ چه‌مچه‌ماڵ باسیان له‌ پرۆژه‌كانی‌ سنووری‌ ئیداره‌ی‌ قه‌زاكه‌ كرده‌وه‌و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول رایگه‌یاند هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌ك ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌كان به‌ ئه‌نجام بگات". سه‌ردانی‌ مه‌یدانی‌ پرۆژه‌كانی‌ دروستكردنی‌ رێگای‌ سه‌نگاو- خان رۆسته‌م و سه‌رقه‌لاَ- خان به‌ هه‌ردوو به‌شه‌كانیه‌وه‌ به‌شێكی‌ تری‌ سه‌ردانه‌ مه‌یدانیه‌كه‌ی‌ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌فدی یاوه‌ری‌ بوو، له‌میانی‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ پرۆژه‌كاندا و له‌ لێدوانێكیدا بۆ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول گوتی‌"له‌سه‌روبه‌ندی‌ قه‌یرانه‌كاندا و له‌سه‌ره‌تای‌ ده‌ستبه‌كاربوونمان ده‌ستمانكردووه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌م پرۆژانه‌و به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ 70%ی‌ پرۆژه‌كان ته‌واو بووه‌و له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا ئه‌م دوو رێگا سه‌ره‌كییه‌ ده‌كرێنه‌وه‌". وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن گوتیشی"به‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م دوو رێگا سه‌ره‌كییه‌ خزمه‌تێكی‌ گه‌وره‌و به‌رچاو به‌ گه‌رمیان و گه‌رمیانییه‌كان ده‌كرێ و هاوكات هانده‌رێكی‌ باشیش ده‌بێ بۆ بووژاندنه‌وه‌ی‌ گونده‌كانی‌ ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌". سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سلاَح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان و به‌شێك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ سنووره‌كه‌ به‌شێكی‌ تری‌ سه‌ردانه‌كه‌ بوو، كه‌ تێیدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی‌ چۆنیه‌تی‌ زیاتر كاركردن و ئه‌نجامدانی‌ پرۆژه‌ی‌ ستراتیژی له‌ ناوچه‌كه‌". له‌مڕووه‌وه‌ سلاَح كوێخا وێڕای‌ ده‌ربڕینی‌ سوپاس بۆ وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ گوتیشی"به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نین و به‌ناوی‌ دانیشتوانی‌ سنووره‌كه‌ سوپاسی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول ده‌كه‌ین كه‌ له‌ كات و ساتی‌ ئه‌م قه‌یرانانه‌دا توانیویه‌تی‌ چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی‌ گرنگ و ستراتیژی له‌و سنووره‌ جێبه‌جێ بكا، كه‌ به‌ ته‌واوبوونیان سوودی‌ یه‌كجار گه‌وره‌و گرنگ به‌ ناوچه‌كه‌و ته‌واوی‌ كوردستان و عێراق ده‌گات. كۆتا وێستگه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول به‌سه‌ركردنه‌وه‌و سه‌ردانی‌ مه‌یدانی‌ پرۆژه‌ی‌ دروستكردنی‌ "پردی گرده‌ گۆزینه‌" بوو، كه‌ له‌ ئێستادا 35% كاره‌كانی‌ ته‌واو بووه‌، له‌كاتی‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م پرۆژه‌ گرنگه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول و سه‌رپه‌رشتیاری‌ ئیداره‌ی‌ گه‌رمیان رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌م پرۆژه‌یه‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ گرنگ و ستراتیژییه‌ له‌ ناوچه‌كه‌و ده‌توانێ‌ سوودی‌ زۆر بگه‌یه‌نێ‌ به‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌". له‌ كۆتاییشدا ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول گوتی‌"وه‌ك چۆن له‌ سه‌ره‌تادا رامانگه‌یاند گه‌رمیان و گه‌رمیانییه‌كان زۆریان به‌سه‌رمانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌مڕۆش دیسانه‌وه‌ ده‌یڵێین وه‌ك چۆن ئه‌و قه‌یرانانه‌ش نه‌یانتوانی‌ پرۆژه‌كانی‌ ئه‌و سنووره‌ بوه‌ستێنن، ئه‌وا دڵنیابن به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ زیاتری‌ ستراتیژی ده‌ده‌ین".

 
هه‌واڵ
 
 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان