ئه‌مڕۆ: Sun, 17 December 2017
سه‌ره‌تا| هه‌واڵی وه‌زیر | هه‌واڵی وه‌زاره‌ت| پرۆژه‌ ژێر ئه‌نجامه‌کان | پرۆژه‌ ته‌واوبووه‌کان | په‌یکه‌ریی وه‌زاره‌ت | ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت | پرۆژه‌و داتا |لینک|په‌یوه‌ندی
   هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد       هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن      هه‌واڵ   روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌       هه‌واڵ   یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ      هه‌واڵ   تاوه‌ری‌ چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و مزگه‌وتی‌ ئاڵتوون كرانه‌وه‌   
 2016-9-28
ده‌یه‌مین پیشنگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێر بۆ بیناسازی‌ و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ كرایه‌وه‌

به‌سه‌رپه‌رشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌مرۆ رێكه‌وتی‌ 22 ی‌ ئه‌یلولی‌ 2016 به‌ئاماده‌بوونی‌ به‌رێز پارێزگاری‌ هه‌ولێر و بریكاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن و جێگری‌ پارێزگار و به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كرن و ژماره‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ به‌رپرسانی‌ حكومی‌ و خاوه‌ن كۆمپانیاكان ده‌یه‌مین پیشنگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێر بۆ بیناسازی‌ و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ كرایه‌وه‌، ده‌یه‌مین پیشنگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ولێر بۆ بیناسازی‌ و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ له‌ 22 ی‌ ئه‌یلول تاكو 25 ئه‌یلول به‌رده‌وام ده‌بێت به‌مه‌به‌ستی‌ خستنه‌ رووی‌ كار و چالاكی كۆمپانیاكان و دروست كردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌ نێوان حكومه‌ت و كۆمپانیاكان و پێشخستنی‌ بواری‌ ئاوه‌دانی‌ و گرنگی‌ دان به‌ بواری‌ وه‌به‌رهێنان و دروست كردنی‌ هه‌لی‌ كار و پێشاندانی‌ كه‌ل و په‌لی‌ بیناسازی‌ وبه‌ردی‌ سروشتی‌ و سیرامیك له‌ لایه‌ن كۆمپانیاكانی‌ به‌شدار بووی‌ پێشانگا كه‌ شایانی‌ باسه‌ 80 كۆمپانیای‌ بیانی‌ له‌ هه‌شت ولاَتی‌ جیاواز تیایدا به‌شداریان كردووه‌.

 
هه‌واڵ
 
 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان