ئه‌مڕۆ: Sun, 17 December 2017
سه‌ره‌تا| هه‌واڵی وه‌زیر | هه‌واڵی وه‌زاره‌ت| پرۆژه‌ ژێر ئه‌نجامه‌کان | پرۆژه‌ ته‌واوبووه‌کان | په‌یکه‌ریی وه‌زاره‌ت | ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت | پرۆژه‌و داتا |لینک|په‌یوه‌ندی
   هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد       هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن      هه‌واڵ   روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌       هه‌واڵ   یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ      هه‌واڵ   تاوه‌ری‌ چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و مزگه‌وتی‌ ئاڵتوون كرانه‌وه‌   
 2017-2-23
به‌سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌ندازیار (ئاگرین عبدالله عزیز) ۆرك شۆپی‌ چاره‌سه‌ری‌ لادان له‌ خاسییه‌ته‌كانی‌ تێكه‌ڵه‌ی‌ قیر به‌رێوه‌چوو

ئه‌مرۆ سێ‌ شه‌مه‌ رێكه‌وتی‌ 6/12/2016 له‌ هۆڵی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ ڕێگاوبانی‌ هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی‌ ئه‌ندازیار (ئاگرین عبدالله عزیز) بریكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن ۆرك شۆپی‌ چاره‌سه‌ری‌ لادان له‌ خاسییه‌تی‌ تێكه‌ڵه‌ی‌ قیر به‌رێوه‌چوو به‌ ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ندازیار (صدقی‌ ئامێدی‌) بریكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ ڕێگاوبان و ئه‌ندازیار (زانا مسته‌فا عوزێری‌) به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌كنیك له‌دیوانی‌ وه‌زاره‌ت و راوێژكارانی‌ وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان و به‌رێوه‌به‌ران و ئه‌ندازیارانی‌ وه‌زاره‌ت له‌ پارێزگاكانی‌ هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی‌ به‌شدار بوون سه‌ره‌تای‌ ۆرك شۆپه‌كه‌ به‌ بابه‌تێكی‌ زانستی‌ له‌لایه‌ن دكتۆر فارس نه‌جار پێشكه‌ش كرا و دواتر به‌رێز بركاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن روونكردنه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر بابه‌تی‌ ۆرك شۆپ پێشكه‌ش كرد و دواتر چه‌ند گرپوپێك پێكهات بۆ گفتوگۆ و تاوتوێ‌ كردنی‌ ئه‌و مواصه‌فاتانه‌ی‌ كه‌ له‌ تێكه‌ڵه‌ی‌ قیری‌ داهه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی‌ كه‌ له‌م بواره‌ هاتۆنه‌ته‌ كایه‌وه‌ و به‌تایبه‌تی‌ له‌ شوێنی‌ كار كردن و فه‌رش كردنی‌ قیر له‌ هه‌ردوو چینی‌ ستابلایزه‌ر و باینده‌ر به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌ست نیشان كردنی‌ كه‌م و كوریه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی‌ میكانزمی‌ زانستی‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ ئه‌و گرفتانه‌ی‌ كه‌ له‌ پرۆژه‌ ئه‌نجامدراوه‌كان دێنه‌ كایه‌وه‌، له‌ كۆتایدا بیرو راو پێشنیاره‌كان خرانه‌ به‌ر باس و چه‌ند راو بۆچوون و بنه‌مایه‌ك دارێژران بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ كاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ پرۆژه‌كان كارگه‌كانی‌ قیری‌ حكومی‌ و كه‌رتی‌ تایبه‌ت پێوه‌ی‌ پابه‌ند بن و له‌ چوار چێوه‌ی‌ ئه‌و رێنمایانه‌دا كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن به‌ئومێدی‌ درێژبوونی‌ ته‌مه‌نی‌ پرۆژه‌كانی‌ ڕێگاوبان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

 
هه‌واڵ
 
 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان