ئه‌مڕۆ: Sun, 17 December 2017
سه‌ره‌تا| هه‌واڵی وه‌زیر | هه‌واڵی وه‌زاره‌ت| پرۆژه‌ ژێر ئه‌نجامه‌کان | پرۆژه‌ ته‌واوبووه‌کان | په‌یکه‌ریی وه‌زاره‌ت | ده‌رباره‌ی وه‌زاره‌ت | پرۆژه‌و داتا |لینک|په‌یوه‌ندی
   هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول پێشوازی‌ له‌ یاریده‌ده‌ری‌ سكرتێری گشتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد       هه‌واڵ   ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول له‌ گه‌رمیان: له‌گه‌ڵ بوونی‌ قه‌یرانه‌كان پرۆژه‌كانمان به‌رده‌وامن      هه‌واڵ   روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سول-ه‌وه‌       هه‌واڵ   یه‌كه‌ی‌ نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر كه‌سوكاری‌ شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێ      هه‌واڵ   تاوه‌ری‌ چوارپارچه‌ی‌ كوردستان و مزگه‌وتی‌ ئاڵتوون كرانه‌وه‌   
 2017-10-11
سمینارێك له‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ الفجر

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ كاتژمێر ده‌ی‌ سه‌رله‌ به‌یانی‌ رێكه‌وتی‌ 11/10/2017 به‌ئاماده‌بوونی‌ ئه‌ندازیار ئاگرین عبدالله عزیز بریكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن و ئه‌ندازیار زانا عوزێری‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌كنیك و به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ رێگاوبان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردنی‌ هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌ری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی‌ هه‌ولێر و به‌ به‌شداری‌ ئه‌ندازیانی‌ وه‌زاره‌ت له‌ سمینارێك كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیای‌ الفجر ئاماده‌كرابوو له‌ هۆڵی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی‌ هه‌ولێر، كۆمپانیای‌ الجر هه‌ڵده‌ستێت به‌ دروست كردنی‌ ئامێری‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئاوی‌ قورس و له‌ سمیناره‌كه‌ش ئاماژه‌یان به‌ چۆنیه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ كاره‌كانیان و سوود وه‌رگرتن له‌ و ئاوه‌ی‌ كه‌ دووباره‌ پاك ده‌كرێته‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستی‌ ئاودانی‌ باخچه‌كان و خۆ پاراستن له‌و نه‌خۆشیانه‌ی‌ كه‌ له‌ رێگای‌ ئاوی‌ قورسه‌وه‌ تووشمان ده‌بێت و وه‌هه‌روه‌ها به‌خشینی‌ شێوازه‌ی‌ شارستانی‌ به‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ سمیناره‌كه‌دا قۆناغه‌كانی‌ كاره‌كانیان و دانانی‌ ئامێری‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئاوی‌ قورس پێشاندانی‌ ئه‌نجامدانی‌ پرۆژه‌كانیان به‌ ئاماده‌ببوانی‌ سمیناره‌كه‌ و وه‌هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌ داواكرا كه‌ وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ هاوكاربن به‌ پێشكه‌ش كردنی‌ راو سه‌رنج پێشنیاره‌كانیان بۆ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ئامانجی‌ پێشنیار كردن به‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌م جۆره‌ پرۆژانه‌ له‌ شاره‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، شایه‌نی‌ باسه‌ مه‌به‌ست له‌ سمیناره‌كه‌ گرنگیدانه‌ به‌و جۆره‌ پرۆژانه‌ و ئه‌نجامدانی‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌ت و كه‌رتی‌ تایبه‌ت و تا له‌م رێگایه‌وه‌ بتواندرێت ده‌ست به‌ئاوه‌وه‌ بگیرێ‌ و ئه‌و سامانه‌ بپارێزرێت و له‌كۆتایشدا له‌لایه‌ن به‌رێز بریكاری‌ وه‌زاره‌ت ده‌ست خۆشیان لێ كرا و سمیناره‌كه‌ش به‌ سه‌رنج و ره‌خنه‌ و پرسیاری‌ ئاماده‌بوان كۆتایی‌ پێهات .

 
هه‌واڵ
 
 هه‌موو مافێکی پارێزراوه‌- وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان