بەدەست هێنانى بڕوانامەى ISO

لەچوارچێوەى کاروچالاکیەکانى بەڕێوبەرایەتى تاقیگەى بیناسازى هەولێرى سەر بە وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن ، دواى هەوڵ وماندووبونێکى زۆر توانیان دوو بڕوانامەى (ISO )ى تاقیگەیى بەدەست بهێنن یەکەمیان لەساڵى ٢٠١٥ بە ژمارەى (ISO900) و دووەمیان لەساڵى ٢٠١٧ و بەژمارەى ( ISO 17025 ) ، بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێز ئەندازیار (ئاگرین عبدالله عزیز) بریکارى وەزارەت بۆ ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن سوپاس و پێزانینى ئاڕاستەى بەڕێوبەرایەتى ناوبراوکرد و دەست خۆشى لێ کردن و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن .