كورتھێنانی بودجەی عێراق بە قەرز پڕدەكرێتەوە

ژمارەیەك لە میدیاكانی عێراق ئاشكرایان كردووە كە عێراق بە مەبەستی تەواوكردنی سەرجەم پڕۆژە سەرەكییەكانی لە وڵاتەكەیدا، لە ژمارەیەكی زۆری بانكە نێودەوڵەتیەكان قەرزی وەرگرتووە، وەرگرتنی ئەو قەرزەش لە چوارچێوەی پرۆژە بودجەی 2018 عێراقدا ھاتووە، ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت، ئەو قەرزەی وەرگیراوە لەلایەن پەرلەمانەوە پێداچوونەوەی بۆ نەكراوە.