كۆبونەوەی ئەنجومەنی ڕاوێژكاری وەزارەت

 

ئەنجومەنی وەزارەت گفتوگۆ  لەبارەی دارشتنى پلانی چوار ساڵی داهاتووى وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێ كردن دەكات

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 4/8/2019   دانا عبدالكریم حەمە صالح وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێ كردنی حكومەتی هەرێمی  كوردستان بۆ گفتوگۆ كردن و تاوتوێكردنی  پلانی چوار ساڵەی وەزارەت لەگەڵ ئەنجومەنی وەزارەت كۆبوەوە،لەو كۆبونەوەیە كە خۆی لە دوو تەوەر دەبینێتەوە  سەرەتا بەڕێزیان باسى لە ئامانج و كارى چوار ساڵی داهاتووى وەزارەت كرد هاوكات تيشكى خستە سەر ئەو پلانەی كە لە ئێستادا دادەڕیژرێت  وتيشى پێویستە ئامانجى  وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بۆ چوار ساڵی وەزارەت بەشێوازێكی پلان بۆ دارێژراو جێبەجی بكرێت .

لە تەوەری دووەمی كۆبونەوەكە كە تایبەت بوو بە ڕێكخستنی باجی ڕێگاوبان

لەبارەیەوە  ئەنجومەنی وەزارەت راوسەرەنجی تايبەتی خۆیان بەپشت بەستن  بە دەرئەنجامی  ساڵانی رابردوو  دەربڕی