شوقە بەسەر كرێنشینان و كەمدەرامەتاندا دابەش دەكرێت

وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم پڕۆژەی شوقەی كرێنشینانی بەسەركردەوە و ڕایگەیاند، دەستیانكردۆتەوە بەتەواوكردنی پڕۆژەكان و دوای دابینكردنی خزمەتگوزاری شوقە بەسەر كرێنشینان و كەمدەرامەتاندا دابەش دەكرێت.

دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شوقەكان بەكوالێتی باش دروستكراون بۆ كەسانی كرێنشین و كەمدەرامەت، ئێستاش خزمەتگوزاريیەكانی بۆ دابین دەكرێت و دواتر بەسەر ئەم دوو توێژە لەپڕۆسەیەكی شەفاف دابەشی دەكەن.

دەشڵێت “پڕۆژەكە لەساڵی ۲۰۱۲ەوە دەستی پێكرد كە كۆی گشتی لەهەرێمی كوردستان ۹ هەزار و ٤۰۰ شوقەیە لەهەولێر و سلێمانی و دهۆك، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستابوون، ئێستاش پارە تەرخانكراوە بۆ ئەو شوقانەی تەواوكراون تاوەكو خزمەتگوزاریان بۆ دابین دەكرێت و دوواتر لەهەولێر ۳۹٦ شوقە دابەش دەكرێت