حکومەتی هەرێم: تا كۆتایی ئەمساڵ تونێلی پیرمام ده‌كرێته‌وه
دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوهندانكردنهوه و نیشته‌جێكردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگای كۆنی هه‌ولێر كۆیه كه بەشی زۆری به‌شێوه‌ی جێبه‌جێكردنی راسته‌وخۆ له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگاوبانی هه‌ولێر جێبه‌جێده‌كرێت و به‌شێكی كه‌می به به‌ڵێنده‌ر دراوه كاره‌كانی له‌كاتی خۆی ته‌واو ده‌كرێت.
كاره‌كانی پڕۆژه‌ی جوتسایدی هه‌ولێر كۆیه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی وه‌ستابو
ئاماژەی بەوەشکرد، “كاره‌كانی پڕۆژه‌ی جوتسایدی هه‌ولێر كۆیه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی وه‌ستابو، زۆربه‌ی به‌شه‌كانی پڕۆژه كاركردن تیایدا ده‌ستپێده‌كاته‌وه ئومێده‌وارین تا ساڵی داهاتو به‌شی زۆری كاره‌كانی پرۆژه‌كه ته‌واو بكرێن”.
لەبارەی کردنەوەی تونێلی پیرمام وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه رایگه‌یاند، “زۆربه‌ی كاره‌كانی پڕۆژه‌كه ته‌واو كراون، له چه‌ند مانگی داهاتودا ته‌واو سەرجەم کارەکانی دیکەی ده‌كرێت و تا كۆتایی ئەمساڵ تونێله‌كه به‌روی هاوڵاتیاندا ده‌كرێته‌وه