دانا عەبدولکریم :بۆخزمەت کردنى خەڵکى دهۆک هەموو هەوڵەکانى وەزارەت دەخەینەگەر

دانا عەبدولکریم :بۆخزمەت کردنى خەڵکى دهۆک هەموو هەوڵەکانى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دەخەینەگەر

بەمەبەستى بەسەرکردنەوەى ژمارەیەک لەو پرۆژانەى کەماوەى رابردوو بەهۆى قیرانى دارى وەستابوون لەئیستا دەستیان بەکارکردۆتەوە  وەزیرى  ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى حکومەتى هەرێمى کوردستان هەرێمى کوردستان سەردانى پارێزگاى دهۆکى کرد

لەوسەردانەدا کە وەفدێکى وەزارەت یاوەرى  دانا عەبدولکەریم وەزیرى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنیان دەکرد سەرەتا سەردانەکەیان پرۆژەى رۆڤیا گۆپاڵەى بەسەر کردەوە  ئەوپرۆژەیە یەکێکە لەپرۆژە گرینگەکانى  پارێزگاى دهۆک  کەبریتیە لە دروست کردنى 22کیلۆمەتر لەجوسایدو قیرتاوکردن پرۆژەکەلە 3/10/2019 دەستبەکاربووە  ماوەى تەواوبوونى پرۆژە بۆ٣ ساڵە وەک بەڵێندەرى جێبەجێکارى پرۆژەکە باسى کرد لەئیستادا شەورۆژ کارلەپرۆژە دەکرێت  وەتیشى بەرلەتەواوبوونى ماوەکەى کارەکانى ئەو دووسایدە تەواو دەبێت و بەرووى هاوڵاتیان دەکرێتەوە

هەرلەمیانەى سەردانەکەیاندا وەزیرى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن سەردانى پارێزگاى دهۆک کردو لەلایەن بەهزاد عەلى ئادەم پارێزگارى دهۆک بەوەکالەت پێشوازى ڵێکراو لە گفتوگۆیەکدا باس لە پرۆژە کانى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەکرا پارێزگارى دهۆک بەوەکالەت داواى زیارتر هاوکارى کردنى پرۆژەکانى کرد لەوەزیرى ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردن لەلایەن خۆشیەوە دانا عەبدولکریم حەمەسالح وەزیرى ئاوەدانکردنەوەونیشتەجێکردن بەڵێنى ئەوەى پێدان ئەوەى لەتواناى وەزارەتەکەیاندابێت بخرێتە خزمەت هاوڵاتیانى  شارى دهۆک

دوابەدواى بەشدارىکرد لە مەراسیمى بەخشینى بروانامەى ئایزۆى نێودەوڵتى بە تاقیگەى بیناسازى لە دهۆک دانا عەبدولکریم حەمەسالح سەردانى پرۆژەى قیرتاوکردنى رێگاى ئیبراهیم خەلیلى بەسەرکردەوە

 

وەزیرى ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردن بۆئەوەى لەنزیکەوە ئاگادارى دروستکردنى شوقەکانى کرێنشینان و کەمدەرامەتانبێت سەردانى دروستکردنى 144 شوقەى کرێنشینان و کەم دەرامەتانى کرد لە قەزاى زاخۆى ئەو شوقانە بۆ کەمدەرامەتان و کرێنشینان دروست دەکرێت دواى دروست بوونى قیرانى دارایی  کارکردن لەپرۆژە کە راوەستابوو لەئێستادا پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیایی جێبەجێکار دەستکراوە بەکارکردن بۆجارێکى تر هاوکات وەزیرى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەڵێنى هاوکار وەزارەتەکەى بۆدووپاتکردنەوە بۆئەوەى پرۆژەکە تواوبێت و هاوڵاتیانى کەم دەرامەت و کرێنشین لەوناوچەیە سودمەندبن

 

هەرلەم سەردانەیاندا داناعەبدولکریم وەزیرى ئاوەدانکرنەوە پرۆژەى نۆژەنکردنەوەى پێچەکانى  ناحیەى باتیفى بەسەرکردەوە کە پارساڵ بەهۆى بارینى بارانى زۆرەوە دوچارى رووچون ببونەوە ئەو رێگایە رێگایەکى سەرەکیەوەو هاتوچۆى هاوڵاتیانى گوندنشینانى زۆربەسەرەوەیە