وەزیری ئاوەدانكردنەوە پێشوازى لە وەفدێکى سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان دەکات

وەزیرى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پێشوازى لە وەفدێکى سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان دەکات

 

بەمەبەستى پیرۆزبایی کردن بەبۆنەى دەست بەکاربوونى وەزیرى ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردن وەفدێکى سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان بەسەرۆکایەتى سیروان بارزانى ئەندامى سەرکردایەتى و ئەندامێتى هەریەک لە عەلى حوسین بەرپرسى پیوەندیەنیشتیمانیەکان و نەجات عەلى ئەندامى مەکتەبى سیاسى وئاراس حەسۆمیرخان ئەندامى سەرکردایەتى ژمارەیەک لە ئەندامى سەرکردایەتى ئەمرۆ 29/8/2019 سەردانى دانا عەبدولکریم حەمەسالح  وەزیرى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن کرد

وەفدێکى سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان  سەردانى وەزیرى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنیان  کرد

لەمیانەى سەردانەکەیاندا وەفدەکەى پارتى دیموکراتى کوردستان وێڕاى پرۆزبایان لە دانا عەبدولکریم حەمەسالح وەزیرى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن هاوکات پاڵپشتى خۆیانیان بۆدوپاتکردەوە بەمەبەستى سەرکەوتنى لەکارەکانیدا

لەلایەن خۆشیەوە داناعەبدولکریم حەمەسالح وەزیرى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن وێراى بەخێرهێنانى وەفدەکە باسى لەپلانى چوارساڵەى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن کرد وتى پلانى ئێمە بۆچوارساڵى داهاتوو دروستکردن و بە دووساید کردنى رێگا سەرەکیەکانى نێوان پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان دەبێت وتیشى هەرلەپلانى وەزارەتەکەیاندایە کە هێڵى ئاسنین دروست بکرێت ئەوەش بۆبخرێتە خزمەتى  هاوڵاتیانى کوردستان