سەرقونسڵى ئیران لەشارى هەولێر سەرداى وەزیرى ئاوەدانکردنەوە دەكات

سەرقونسڵى ئیران لەشارى هەولێر سەرداى وەزیرى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنى حکومەتى هەرێم دەکات

بەمەبەستى هەماهەنگى و پیرۆزبایی کردن  بەبۆنەى دەست بەکاربوونى وەک وەزیرى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ئەمرۆ 16/9/2019  وەفدێکى کونسلخانەى ئیران لەشارى هەولێر  بەسەرۆکایەتى نەسروللە  رەشنودى سەرقونسڵى ئیران لەهەولێر  سەردانى دانا عەبدولکربم حەمەسالح  وەزیرى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن  کرد

لەمیانەى سەردانەکەیاندا سەرقونسڵى ئیران لە شارى هەولێر وێراى پیرۆزبایان لە وەزیرى ئاوەدانکرنەوەو نیشتەجێکردن  وەزەرەتەکەى بەبەیەکێک لە وەزارەتە هەرەگرینگە کانى حکومەتى هەرێمى کوردستان وەسفکرد وتى ئێمە لەبوارى رێگاو بان و دروستى کردنى هێڵى ئاسنین  کۆمپانیایی بەهێزمان هەیە لەئێستاشدا بەشێک لە کۆمپانیاکانمان لەهەرێمى کوردستان  کاردەکەن

لەلایەن خۆشیەوە دانا عەبدولکریم وەزیرى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن وێراى بەخێهێنانى وەفدەکە وتى وڵاتى ئیران لەماوەى رابردوودا لەو کارەساتانەى کەبەسەر خەڵکى هەرێمى کوردستان داهاتوە هاوکارى ئێمە بوونە پەیوندى ئەرێنیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان داهەبوە لەئیستاشدا هاتنى بەشێک لە کۆمپانیا ئیرانیەکان کە چوارچێوەى کارەکانى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە کاردەکەن ئێمە هاوکاریان دەبین

هاوکات وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن وتیشى وڵاتى ئیران یەکێکە لەوڵاتەگەورەکان و هیوادارم پیوەندیەکانى نێوانمان لەبوارى  ئابورى و سیاسى و بازرگانى و فەرهەنگى  فراوانتربکرێت

لەلایەن خۆیەوە  نەسروللە رەشنودى سەرقونسڵى ئیران ئاماژەى بەوەکرد بەشێک لەکۆمپانیا گەورەکانى ئیران کەلەبوارى دروستکردنى میترۆو هێڵى ئاسنیین  کاردەکەن دەتواندرێت سود لەتواناکانیان وەربگیرێت وتیشى لەبوارى ئەندازیارى تواناى یەکجار بەهێزیان هەیە

بۆئەمەش سەرقونسڵى ئیران بانگێشتى وەزیرى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنى کرد بۆ وڵاتى ئیران بۆئەوەى لەنزیکەوە کارى ئەو کۆمپانیانەببینێت کەلە بوارى دروست کردنى میترۆ و هێڵى ئاسنین و رێگاوبان  کاردەکەن