قونسڵى چیک سەردانى وەزیرى ئاوەدانکردنەوەى و نیشتەجێکردنى هەرێمى کوردستان دەکات

 

بەمەبەستى پیرۆزبایی کردن و هەمەهەنگى نێوانیان (مایکل سڤۆ بۆدە )قونسڵى  چیک سەردانى دانا عەبدولکریم وەزیرى ئاوەدانکرنەوەو نیشتەجێکردنى کرد

لە میانەى سەردانەکەیان قونسڵى چیک لە هەرێمى کوردستان وێراى پیرۆزبایی کردن ئامادەى پیشاندا لە بنیات نانەوەى هەرێمى کوردستان  و وتى دەمانەوێت کاربکەین لە هرێمى کوردستان لەماوەى کارکردنمان لێرە شارەزا بووین کە هەرێمى کوردستان پێویستى بەچ یە و  چۆن دەتواننین کاربکەین بۆیە وەزارەتى ئاوەدانکرنەوەونیشتەجێکردن یەکەم  وەزارەتە ئێمە سەردانى بکەین هەرلەمیانەى قسەکانى دا قونسڵى چیک وتیشى لەدروست کردنى هێڵى ئاسنین و کۆمپانیایی راوێژکارى و تەکنەلۆجیا شارەزایی باشمان هیە و بەبەرزترین کوالیتى ه

لەلایەن خۆشیەوە دانا عەبدولکریم وەزیرى ئاوەدانکرنەوەو نیشتەجێکردن وێراى بەخێرهێنانى قونسڵى چیک پلانەى چوارساڵى وەزارەتى ئاوەدانکرنەوە و نیشتەجێکردنى بۆ چوارساڵى داهاتووى بۆشیکردەوە کە لەحەفتەى رابردوو خوێندنەوەى یەکەمى بۆکرا لەئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێم وتى کارى سەرەکى ئێمە بەجوتساید کردنى رێگاى نێوان شارەکان و دروست کردنى یەکەى نیشتەجێبوون و هاوکات لەماوەى ئەو چوارساڵەدا یەکێک لەپلانەکانمان دروست کردنى هێڵى ئاسنین دەبێت

لەکۆتای دا مایکل سڤۆ بۆدە قونسڵى چیک لەهەرێمى کوردستان بانگێشتى وەزیرى ئاوەدانکرنەوەو نیشتەجێکردنى کرد بۆ بەرێوەچونى مەراسیمى رۆژى کارى وڵاتى چیک کە لە3/10 هەمووساڵێک مەراسیمى بۆساز دەکرێت