سەرپەشتیارى ئیدارەى راپەرین سەردانى وەزیرى ئاوەدانکرنەوەو نیشتەجێکردن دەکات

سەرپەشتیارى ئیدارەى راپەرین سەردانى وەزیرى ئاوەدانکرنەوەو نیشتەجێکردن دەکات

بەمەبەستى پیرۆزبایی و هەمەهەنگى نێوانیان پێشنیوەرۆى ئەمرۆ 25/9/2019 وەفدێکى ئیدارەى راپەرین بەسەرۆکایەتى هیوا قەرەنى سەرپەرشتیارى ئیدارەى راپەرین سەردانى دانا عەبدولکەریم حەمەسالح وەزیرى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنى کرد

لەوسەردانەیانداهیوا قەرەنى سەرپەرشتیارى ئیدارەى راپەرین باسى لەپرۆژەکانى وەزارەتى ئاوەدانکرنەوەونیشتەجێکردنى کرد لەسنورى ئیدارەى راپەرین و هاوکات تەواوکردن و نۆژەنکردنەوەى رێگاکانى ئەوسنورەى بەزەرور وەسفکرد

لەلایەن خۆشیەوە دانا عەبدولکریم حەمەسالح باسى لە پلانى وەزارەتى ئاوەداکرنەوەکرد بۆچوارساڵى داهاتوو ئاماژەى بەوەشکرد ئەوەى لەتواناى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوەدابێت دەیخەنە گەر بۆخزمەتکردنى هاوڵاتیانى ئیدارەى راپەرین