كۆبونەوەی وەزیری ئاوەدانكردنەوە لەگەڵ بەڵێندەراندا

دانا عەبدولکریم حەمەسالح  :دەبێت لەماوەى 70 رۆژدا نۆژەنکرنەوەى رێگاى نێوان شارەکان تەواوبکرێت بەکوالیتى بەرز

هاوکات پشگیرى خۆى بۆ بەڵێندەران دووپاتکردەوە

دانا عەبدولکریم حەمەسالح : سەلامەتى هاوڵاتیان لەپێش هەموو مەرجێکەوەیە چونکە ئێمە رێگاکان بۆسەلامەتى هاوڵاتیان نۆژەن دەکەینەوە

لەمیانەى کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەڵێندەران و بەئامادەبوونى هەریەک لە ئاگرین عبدالله عزیز و صدقی ئامێدی بریکارانى وەزارەتى  ئاوەدانکرنەوەو نیشتەجێکردن  و بەرێوبەرەگشتیەکاى وەزارەت  وەزیرى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن  رایگەیاند ئێمە وەکووەزارەتى ئاوەدانکرنەوەونیشتەجێکردن راستەوخۆ چاودێرى جێبەجێکردنى پرۆژەکانى نۆژەنکردنەوەى رێگاکان دەکەین داواى لەبەڵێندەرانى جێبەجێکرى پرۆژەکانکرد کە بەخێرایی و بەکوالیتى  بەرز ئەو رێگایانە نۆژەنبکرێتەوە هاوکات  سیاسەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانى بۆروونکردنەوە لە بەگەرخستنەوەى پرۆژەکان

لەمیانەى کۆبوونەوەکە وەزیرى ئاوەدانکرنەوە ونیشتەجێکردن  بەبەڵێدەرانى راگەیاند سەلامەتى هاوڵاتیان لەپێش هەموو ئەرکێکەوەیە پێویستە رێنمایەکانى هاتوو چۆى هاوڵاتیان لەکاتى نۆژەنکردنەوەى رێگاکان دابندرێن و ئەو رێنمایانە  بەگوێرى دورى و نزیکى لەنۆژەنکردنەى رێگاکان دابندرێن بۆئەوەى هەموو هاوڵاتیەک کە بەورێگایانە هاتووچۆدەکات گیان سەلامەتبێ

هەرلەو کۆبوونەوەیە داناعەبدولکریم حەمەسالح وەزیرى ئاوەدانکرنەوەو نیشتەجێکردن  ستایشى هەوڵى بەڵێندەرانى خۆماڵى کرد کە رۆڵى باشیان هەبووە لە ئاوەدانکردنەوەو نۆژەنکردنەوەى رێگا سەرەکیەکانى نێوانشارەکان

سەبارەت بە مافە دارایەکانى بەڵێندەران وەزیرى ئاوەدانکرنەوە بەبەڵێندەرانى راگەیاند  سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران لەرێگاى وەزیرى ئاوەدانکردنەوە   لە خراپى رێگاوبانەکان ئاگادارکراونەتوە راستەو خۆ بەسوپاسەوە سەرۆکى حکومەت  رەزامەندى پیشانداوە لەسەر خەرجکردنى برەپارەى پێویست بۆ نۆژەنکرنەوەى رێگاو بانەکان بۆیە بەڵێندەران دڵنیادەکەینەوە کە مافەدارایەکانى خۆیاینیان پێدەدرێت

رزگار جەمال کەریم سەرۆکى یەکێتى بەڵێندەرانى کوردستان   لەکۆبوونەوەکە ئاماژەى بەوەکرد بۆیەکەم جارە لەمێژووى وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە بەو شێوازە کارلەگەڵ بەڵێندەرى خۆماڵى  بکرێت راستەوخۆ گوێ بۆداوکانیان بگیرێت و شەفافى لەپێدانى پرۆژەکان بکرێت وتى ئەم هەنگاوە وادەکات ئێمەى بەڵێدەران زیاتر هەوڵبدەین کەکاراکانمان لەماوەى دیارى کرا و بەکوالیتى بەرزجێبەجێ بکەین