پێشوازی لە وەفدێکى پارێزگاى هەڵەبجە بەسەرۆکایەتى ئازاد تۆفیق رەحیم پارێزگارى هەڵەبجە

بەمەبەستى  گەیاندنى دواکارى هاوڵاتیان و جێبەجێ کردنى  پرۆژەکانى پارێزگاى  هەڵەبجە و و ناحیەکانى

سەرلەبەیانى ئەمرۆ13/10/2019  وەفدێکى پارێزگاى هەڵەبجە بەسەرۆکایەتى ئازاد تۆفیق  رەحیم  پارێزگارى هەلەبجە سەردانى دانا عەبدولکریم حەمە صالح وەزیرى ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێ کردنیان کرد

لەو دیدارە ئازاد تۆفیق  پارێزگارى هەڵەبجە  سوپاس گوزارى خۆى دووپاتکردەوە بۆ هەوڵەکانى وەزیرى ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردن  بەرامبەر وەگەرخستنەوەى پرۆژەکان و تەواوکردنى دووسایتى  هەڵبجە   هاوکات  چەند پرۆژەیەکى تایبەت بە پارێزگاى هەلەبجەو ناحیەکانى دەوروبەرى  خستە بەردەم وەزیرى ئاوەدانکردنەوە کە پێویستى شارى هەڵبجەن لەئیستادا  لەبەرامبەر دا دانا عەبدولکریم حەمەصالح وەزیرى کردنەوە  وێراى سوپاس گوزارى  ئاماژەى بەوەکرد هەرجى  لەتوانایی  وەزارتى  ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێ کردن  بۆ خزمەت کردنى خەڵکى  پارێزگاى هەڵبجە دەیخەنەگەر