وەزیری ئاوەدانکردنەوە پڕۆژەکانى نۆژەنکردنەوەى رێگاوبانەکانى سلێمانى بەسەردەکاتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 20/10/2019 بەڕێز دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم، ژمارەیەک لە پڕۆژەکانی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەى رێگاوبانەکانى سنوری پارێزگای سلێمانى بەسەرکردەوە.

 

وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لەو سەردانەیدا، کە ژمارەیەک لە بریکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی لە ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی یاوەرییان دەکرد، رێگاکانی (وارماوا – دەربەندیخان) و (تەکیە – چەمچەماڵ) و (سلێمانی – دوکان)ی بەسەرکردەوە، کە لەئێستادا کارکردن تیایاندا بەردەوامە، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو (40) ملیار دینارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگا سەرەکییەکانی نێوان شارەکان تەرخانی کردوە.

 

لە لێدوانێکیشیدا بۆ رۆژنامەنوسان، بەڕێز دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح، ئاماژەی بە گرنگی ئەو پرۆژانە کرد بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و رایگەیاند “ئەم سێ پڕۆژەیە، پرۆژەی گرنگن بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی کە هاتوچۆیەکی زۆری هاوڵاتیانی لەسەرە”.

 

جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، “حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یەک تیم کاردەکات، ئەوەش لەپێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیاند