وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن پێشوازی لە سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەت کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31/10/2019 بەڕێز دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن، پێشوازی لە بەڕێز جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە دروستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان وەزارەتەکان و هاوڵاتیان بەتایبەت وەزارەتە خزمەتگوزارییەکان، بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاریی و زانیاریی پێویست سەبارەت بە پرۆژەکانیان و یەکخستنی گوتاری حکومەت.

هاوکات وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن جەختی لەسەر شەفافیەت و پێشکەشکردنی زانیاریی و داتای پێویست بە هاوڵاتیان کردەوە سەبارەت بە پرۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێ کردن.