وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای دەروازەی رانیەی بەسەرکردەوە

لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ دەڤەری راپەڕین، بەڕێز دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای دەروازەی رانیەی بەسەرکردەوە.

 

لە میانی بەسەرکردنەوەکەدا کە ھەردو بریکاری وەزیر و سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین و قائیمقامی قەزای پشدەر و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی و بەڕێوەبەری رێگاوبانی ئیدارەی راپەڕین و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی لە سنورەکە یاوەریان دەکرد، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە نزیکەوە لە چۆنێتی بەڕێوەچونی پرۆژەکەی کۆڵییەوە و پشتیوانی و پاڵپشتی خۆی دوپات کردەوە بۆ ھەرچی زو تەواوکردنی پڕۆژەکە.

 

پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای دەروازەی رانیە، یەکێکە لەو پڕۆژانەی لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە سنورەکە ئەنجامدەدرێت.