وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن پڕۆژەی چاککردنەوەی پردی (ژاراوە-سەنگەسەر)ی بەسەرکردەوە

بەڕێز دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ دەڤەری راپەڕین، پڕۆژەی چاککردنەوەی پردی (ژاراوە-سەنگەسەر)ی بەسەرکردەوەو پاڵپشتی خۆی دوپات کردەوە بۆ زو تەواوکردنی پرۆژەکە پێش دەستپێکردنی وەرزی بارانبارین.

پڕۆژەی چاککردنەوەی پردی (ژاراوە-سەنگەسەر)، یەکێکە لەو پڕۆژانەی لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن لە سنورەکە ئەنجامدەدرێت.