وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێ کردن پڕۆژەی چاککردنەوەی رێگای (گۆمەسپان-سماقوڵی)ی بەسەرکردەوە

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 5/11/2019 ، بەڕێز دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پرۆژەی نۆژەنکردنەوەو قیرتاوکردنی رێگای (گۆمەسپان-سماقوڵی)ی بەسەرکردەوە.

 

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لەو بەسەرکردنەوەیەدا کە ھەردو بریکاری وەزیر و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت یاوەریان دەکرد، لە چۆنێتی بەڕێوەچونی پڕۆژەکەی کۆڵییەوە و پاڵپشتی خۆی دوپات کردەوە بە مەبەستی زو تەواو کردنی پڕۆژەکە.

 

پرۆژەی نۆژەنکردنەوەو قیرتاوکردنی رێگای (گۆمەسپان-سماقوڵی) یەکێکە لەو پڕۆژانەی لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە چوارچێوەی پڕۆژەی چاککردنەوە و قیرتاوکردنی رێگای نێوان شارەکان ئەنجامدەدرێت.