وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێ کردن پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتی کۆریای باشور کرد

ئەمڕۆ دوشەممە 18/11/2019 بەڕێز دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە چۆی کوانژین، کۆنسوڵی گشتی کۆریای باشور لە هەرێمی کوردستان کرد.

 

لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشور و لەوبارەیەوە کۆنسوڵی کۆریای باشور وێڕای ستایشکردنی هەنگاو و کارەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، ئامادەیی کۆمپانیا کۆرییەکانی دەربڕی بۆ رۆڵ بینین و کارکردن لە بوارە جیاوازەکانی وەک کەلتوری و خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی رابردو.

 

لای خۆشیەوە، بەڕێز دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح، پلان و بەرنامەی وەزارەتەکەی بۆ وەفدی میوان رونکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی بەرنامەکانیان لەئێستادا فۆکەسیان لەسەر دروستکردنی یەکەی نیشتەجێ بون بۆ کەمدەرامەتان و چاککردنەوەی رێگاوبانەکانە، هاوکات پاڵپشتی خۆی و وەزارەتەکەی بۆ کۆمپانیا کۆرییەکان دوپات کردەوە، بەمەبەستی کارکردن لە بوژاندنەوەو ئاوەدانکرنەوەى هەرێمى کوردستاندا.