وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێ کردن پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی ستۆپ کرد
رۆژی چوارشەممە ٢٠١٩/١١/٢٠ بەڕێز دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێ کردن پێشوازی لە وەفدێکی رێکخراوی ستۆپ کرد، کە لە بواری چاودێری و شەفافیەتدا کاردەکەن.
لە دیدارێکدا بەڕێز وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێ کردن وێڕای دەستخۆشی لە کارەکانی رێکخراوەکە، تیشکی خستەسەر بەرنامەو پڕۆژەکانی وەزارەت بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و جەختی کردەوە، لەسەر گرنگیدان بە شەفافیەت لە جێبەجێکردنی کار و پڕۆژەکانیان و خزمەتکردنی ھاوڵاتیان بەبێ جیاوازی.
ھاوکات ئامادەیی و کارئاسانیکردنی وەزارەتەکەی بۆ خستنەڕوی زانیاری سەبارەت بە چۆنێتی ئەنجامدانی پڕۆژەکانیان و رەچاوکردنی شەفافیەت لەکارەکانیان دەربڕی.
لای خۆشیانەوە وەفدی رێکخراوی ستۆپ، ستایشی کارەکانی وەزارەت و ھەوڵەکانی بەڕێز وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنیان کرد لە بواری ئاوەدانکردنەوەو خزمەتکردنی ھاوڵاتیان، ھاوکات ئاماژەیان بە شێوازی کاری رێکخراوەکە و ھەنگاوەکانی داھاتویان کرد لە بواری چاودێری و شەفافیەت.