بڕوانامەی ئایزۆ بەخشرایە بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی گەرمیان

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠١٩/١١/٢٤ لە رێورەسمێکدا لە شاری کەلار بە ئامادەبونی ئەندازیار دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بڕوانامەی ئایزۆ بەخشرایە بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی گەرمیان.

 

لە وتەیەکیشدا، ئەندازیار دانا عەبدولکەریم پیرۆزبایی لە خەڵکی گەرمیان کرد بەبۆنەی بەخشینی بڕوانامەی ئایزۆ بە تاقیگەی بیناسازی گەرمیان و رایگەیاند؛ وەک چۆن لە رابردودا خزمەتی ناوچەکەی کردوە، ھیوادارین لەمەودوا ئەم تاقیگەیە زیاتر خزمەتی کوردستان و سنورەکە بکات.

 

ھەر لە رێورەسمەکەدا کە بریکاری وەزارەت و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەرپرسانی حکومی سنورەکە ئامادەی بون، تیشک خرایەسەر گرنگی و بایەخی بڕوانامەکە کە کوالیتی تاقیگەکان بەرزدەکاتەوەو متمانەی زیاتر بە کاری کۆمپانیاکان و پڕۆژەکانی بیناسازی دەبەخشێت.