وەزیری ئاوەدانکردنەوە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای (هەولێر _خەبات)ی بەسەرکردەوە

 

 

وەزیری ئاوەدانکردنەوە بڕیاریدا بە قیرتاوکردنی رێگای قوتابخانەی گوندی کانی قرژاڵە

 

شەوی ٢٠١٩/١٢/١ ئەندازیار دانا عەبدولکەریم حەمەساڵح، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای (هەولێر _خەبات)ی بەسەرکردەوە.

 

لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەی پڕۆژەکانی وەزارەت و بەدواداچون بۆ چۆنێتی ئەنجامدانی پڕۆژەکان، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بە یاوەری ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای (هەولێر _خەبات) ھەردوسایدی ھاتن و چونی بەسەرکردەوەو پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی و وەزارەتی دوپات کردەوە بۆ ھەرچی زو تەواوکردنی پڕۆژەکە.

 

ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی ھەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی رێگای نێوان شارەکان ئەنجامدەدرێت، کە لەئێستادا لە سەرجەم شارو شارۆچکەکان ئەنجامدەدرێن.

 

ھەر لە سەردانەکەداو دوای گەیاندنی داواکارییەکانیان بە وەزیری ئاوەدانکردنەوە لەلایەن بەڕێوەبەر و یاریدەدەری قوتابخانەی گوندی کانی قرژاڵە، بەڕێز وەزیری ئاوەدانکردنەوە بڕیاریدا بە قیرتاوکردنی رێگای قوتابخانەکەو کارئاسانیکردن بۆ ھاتوچۆی قوتابیان و خوێندکاران.