وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن سەردانى پارێزگاى هەڵەبجەى کرد

وەزیرى ئاوەدانکردنەوە نۆژەنکردنەوەى رێگاوبانەکانى هەڵەبجە بە بەهاى زیاتر لە ملیارێک و سێ سەت ملیۆن دینار و دانانى بەردى بناغەی پڕۆژەیەکى ستراتیژى رادەگەیەنێت و دەشڵێت: ئەوەى لە تواناى وەزارەتماندا بێت بۆ خزمەتکردنى خەڵکى هەڵەبجە، درێغى ناکەین.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دانا عەبدولکەریم، وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن سەردانى پارێزگاى هەڵەبجەى کرد و لەگەڵ ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوە و دواتر سەردانى مەیدانى ئەو پڕۆژانەى کرد کە کارى نۆژەنکردنەوەیان تێدا دەکرێت.

لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیشدا، بۆ هەریەک لە وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبون وپاریزگاری هەڵەبجە
ئازاد تۆفیق پاریزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند لەماوەی دەست بەکاربوونی داناعەبدولکریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجی کردن سێیەم جارە سەردانی پاریزگای هەڵەبجە دەکات هاوکات ستایشی هەوڵەکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوەی کرد و هیواى خواست ئەم سەردانەش وەک ئەوانەى پێشو بەرهەمدار بێت

دوتر وەزیری داناعەبدولکریم وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجیکردن
رایگەیاند: هاتوین بۆ چاودێریکردنى بەڕێوەچونى کاروبارى چاککردنەوەى رێگاوبانەکان کە (10) پێگەى پڕۆژە لە سنورى هەڵەبجە کارى نۆژەنکردنەوەیان بۆ دەکەین زیاتر ملیارێک و (300) ملیۆن دینارى عێراقى.

لەبارەى پلانى داهاتو بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەى نوێ لە سنورەکە، وەزیرى ئاوەدانکردنەوە وتى: بارودۆخى هەرێمى کوردستان بەرەو باشى بڕوات چەندین پڕۆژە لە بەرنامەى وەزارەتماندایە کە ساڵى داهاتو بۆ هەڵەبجە جێبەجێ بکرێت و فەرمانى سەرۆک وەزیران وەرگیراوە بۆ دروستکردنى پردى توەقوت و رێگەکەى بە ئومێدین لە ئایندەیەکى نزیکدا بگەڕێینەوە بۆ دانانى بەردى بناغەکەى و بەڵێنیش بە خەڵکى هەڵەبجە دەدەین ئەوەى لە تواناى وەزارەتماندا بێت وەک وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە بۆ خزمەتکردنى خەڵکى خۆمان لە هەڵەبجە درێغى ناکەین”.

سەبارەت بە ئامانج و ئەو پڕۆژە گەورانەى دەستیان پێکردوەتەوە، دانا عەبدولکەریم وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بە رۆژنامەنوسانى وت: (20) پڕۆژەى گەورە و ستراتیژى لە هەرێمى کوردستان دەست بە جێبەجێکردن کراوەتەوە تێیاندا چەندین پڕۆژەى بچوکیش دەست بە کارکردن تێیاندا کراوەتەوە کە هەندێکیان تەواوبو بون، دواى تەواوبونى سەرجەم کارەکانى رێگاى (هەڵەبجە – سەیدسادق) ئەو پڕۆژەیەش بە فەرمى دەکرێتەوە.

وتیشى:”بە ئومێدین رێگا دو سایدەکانى نێوان پارێزگاکان لە تەمەنى ئەم کابینەیەدا تەواو بکەین، چونکە ئەوە ئامانجى سەرەکیمانە”.