مێژوی و پێكهاتە و كاروچالاكیەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن لە سیمینارێك خرانە ڕوو

 

سەرلەبەیانی ڕۆژی  8/11/2020 بۆ بەڕێز  دكتۆر  سەرباز نەجيب  راوێژكارى  بەڕێز سەرۆكى حكومەت ئاگرین عبدالله بريكارى وەزارەتى ئاوەدانكردنەوەو نيشتەجێكردن  بۆ كاروبارى  رێگاوبان  لەسیمینارەكەدا كە توانا بەشير بەڕێوبەرى گشتى ديوانى وەزارەت و بەشێك لە راوێژكارانى وەزارەت  تيايدا ئامادەبوون  باسى لە مێژوى  پێكهاتەی وەزارەتى ئاوەدانكردنەوەو نيشتەجێكردن كرد هاوكات تيشكى خستە سەر پڕۆژەكانى وەزارەت  لەبوارى رێگاوبان و گرینگی پاراستنيان روونكرايەوە ئەمە جگەلەسەرجەم كاروچالاكيەكانى وەزارەت

لەبەشێكى ترى سمينارەكە   بەڕێز بريكارى وەزارەت بۆ كاروبارى  رێگاوبان باسى لەدروستكردنى يەكەى نيشتەجێكردن كرد بەپێی ياساكانى وەزارەت  هەرلەوسمينارە رۆڵى تاقيگاكان  باسكرا لە بونيادنانى  هەرێمى كوردستان

لەكۆتايی سمينارەكەش  گفتوگۆ و بيرورا ئاڵوگۆركران بەمەبەستى كارى هاوبەش و داهاتووى پرۆژەكان تاوتوێ كران