کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی رێگای دوسایدی کەلار-دەربەندیخان بەردەوامە

بەوێنە؛ بڕگەی قیرتاوکردن لە پڕۆژەی رێگای دوسایدی کەلار-دەربەندیخان

کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی رێگای دوسایدی کەلار-دەربەندیخان بەردەوامەو لەو چوارچێوەیەدا، بڕگەی قیرتاوکردن لە پڕۆژەکەدا ئەنجامدەدرێت.

پڕۆژەی رێگای دوسایدی کەلار-دەربەندیخان یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، لەئێستاشدا رێژەی ئەنجامدراوی پڕۆژەکە گەیشتوەتە 42%، کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و لەلایەن کۆمپانیای بێشکانەوە جێبەجێدەکرێت.

ماوەی زیاتر لە مانگێکە بەفەرمانی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پڕۆژەکە بەگەڕخراوەتەوە. لە کۆتایی مانگی ئەیلولی رابردوش، لەسەر پێشنیارو داوای وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، حکومەتی ھەرێم بڕی 20ملیار دیناری بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە تەرخانکرد.