ئاگرین عبدالله عزیز بریكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن له‌ شاری‌ دهۆك سه‌رپه‌رشتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ كار و چالاَكی‌ تاقیگه‌كانی‌ كرد

ه‌ دریژه‌ی‌ كار و چالاكییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن ئه‌مرۆ سێ‌ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی‌ 18/8/2015 له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ تاقیگه‌ی‌ دهۆك (ئاگرین عبدالله عزیز) بریكاری‌ وه‌زاره‌ت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ‌ كردن به‌ ئاماده‌بوونی‌ (زانا مسته‌فا عوزێری‌) به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌كنیك و به‌رێوه‌به‌ری‌ تاقیگه‌كان له‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌ت و هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رانی‌ تاقیگه‌كانی‌ هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی‌ و كۆیه‌ و گه‌رمیان كۆبۆوه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رێزیان ئاماژه‌ی‌ به‌ چه‌ندین بابه‌تی‌ تایبه‌ت به‌ كاری‌ تاقیگه‌كاندا و به‌مه‌به‌ستی‌ زیاتر گرنگیدان به‌ كار و پرۆژه‌كان كه‌ به‌شێكی‌ گرنگی‌ بواری‌ ئه‌ندازه‌یی‌ پرۆژه‌كان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی‌ تاقیگه‌كان له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر سیسته‌م و ئه‌نجیندای‌ و تێستی‌ هاوبه‌ش له‌سه‌ر هه‌مان نموونه‌ی‌ كۆنكریتی‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ هاوكێشه‌ی‌ تایبه‌ت به‌و پشكنینه‌ تا كاره‌كان ئه‌نجام بدرێن بۆ زیاتر خزمه‌ت كردن به‌ بواری‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و بنیاد نانه‌وه‌ی‌ كوردستان وه‌هه‌روه‌ها باس له‌وكێشه‌ و گرفتانه‌ش كرا كه‌ له‌ كاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ كاره‌كان دێنه‌ پێشه‌وه‌ و دواتر بریكاری‌ وه‌زاره‌ت تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی‌ كێشه‌كان و چه‌ندین رێنمایی‌ ته‌كنیكی‌ و كارگێری‌ به‌سودی‌ باس كردوو و ته‌ئكیدی‌ له‌سه‌ر كرده‌وه‌ وه‌هه‌وه‌ها چه‌ندین خاڵی‌ گرنگ بریاری‌ له‌سه‌ردرا بۆ پته‌وكردنی‌ كاری‌ تاقیگه‌كان به‌تایبه‌تی‌ به‌شداری‌ كردنی‌ ئه‌ندازیاران و ته‌كنیكارانی‌ بواری‌ تاقیگه‌یی‌ له‌ خولی‌ تایبه‌ت به‌ كاری‌ تاقیگه‌یی‌ و پشكنینی‌ كه‌رسته‌ی‌ بیناسازی‌ و هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ ئه‌و جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌درا كه‌ به‌شێوه‌ی‌ مانگانه‌ ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ زیاتر گرنگی‌ به‌ كاری‌ تاقیگه‌كان بدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .